ئەو بۆنەی لە قەزای شارەزوور بڵاوبووە چی بوو ؟

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک، بۆنێکی بێزارکەر لە سەنتەری قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوا ، ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بڵاوبویەوە .

شارەزوور نیوز چەند بابەتێکی بڵاوکردەوە کە هاوڵاتیان نیگەران و بێزاربوون ، داوایانکرد کە لایەنی پەیوەندیدار بە زووترین کات چارەسەری ئەو کێشەیە بکات .

دواتر بەرپرسانی قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوە هاتنە سەر خەت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری بۆنەکە کە بڵاوبووەتەوە . دوای بەدواداچونەکانیان زانیان هۆکاری بۆنەکە کارگەیەکە لە سنووری ناحیەی عەربەت و دواتر پێکەوە لە سەردانێکی مەیدانیدا ،هەریەک لە قایمقامی قەزای شارەزوور ،بەڕێوبەری ناحیەی وارماوە و بەڕێوبەری ناحیەی عەربەت ، لەگەڵ لێپرسراوانی ناحیەی عەربەت سەردانی کارگەکەیان کرد .
لە شەوی 27 /3 پەیامی هاوڵاتیان و بڕیاری دادگایان پێدان ، لە هەمان شەودا بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی وارماوە گردبوونەوە ، داواکاربوون ئەو کێشەیە بە زووترین کات چاسەر بکرێت .

ڕزگار غەفور ، قایمقامی قەزای شارەزوور ئاشکرای کرد هۆکاری ئەوو بۆنەی لە ناوچەکە بڵاوبۆتەوە بۆتە هۆکاری بێزارکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکە ، هەبوونی کارگەیەکە لە نزیک تانجەرۆ ، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و قایمقامی مەڵبەندی سلێمانی هەستان بە داخستنی کارگەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ، هەتا لەلایەن لایەنە پەیوەندی دارەکانی ژینگەو و پیشەسازی پشکنینی بۆ دەکرێ و هەموو مەرجەکانی جێبەجی دەکرێت ، پاپەند دەبێ بە ڕێکارە یاسایەکان .

ئامادەکردنی : ئیمان حسن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *