چۆن بەربانگ بکەینەوە ؟

بەربانگ کردنەوە ( فتار) لە زانستی سروشتیدا ، دکتۆر: بدر قادر سورچی پسپۆری گیا دەرمان.

بە ناوی خوا دەستپێبکە ، بەربانگ بکەرەوە بە1 تا 3 دەنک خورما لەگەڵ 1 تا 3 پەرداخ ئاوی شلەتێن .

کاسەیەک زەڵاتە بخۆ هەوڵبدە 3 تا 5 جۆر سەوزە بێت ، 2 کەوچک سرکەی سێو ، 2 کەوچک سرکەی هەنار ، 2 کەوچک زەیتی زەیتون، نیو کەوچک زەنجەبیل تێبکە .
قاپێک شۆربا یان سوپ بەتایبەت نیسک یان ماش بخورێ .

هەموو جۆرە خواردنێک بخۆ بەڵام ڕۆژانە 1 جۆر و کەمیش بخورێت .

خۆت بە دوور بگرە لە خواردنەوە گازیەکان ، ترشیات ، شیرینی زۆر ، ئیشی هەویری ، خۆراکی سوێر و پڕ بەهارات ، ساردەمەنی و سوورکراوە خواردنی قورس .
ئەگەر چا خورایەوە باشترە چایەک ئامادە بکرێ، کە هێل و دارچین و گوڵە بەیبوون و گوڵە باخی تێبکرێ ، کە ژانە سەرو سترێس کەمبکاتەوە .

خۆراکی تەندروست پێداویستیەکی گرنگی مرۆڤە ،
ئەو خۆراکانەی پێویستە لە سیستەمی خۆراکیدا هەبن :-

1 – ناوکی کەتان سودێکی تەندروستی یەکجار زۆر هەیە لە لایەک چەوری بە لەش و ترشەڵۆکی ئۆمیگا دەبەخشێت ، ئەمەش ڕێگە دەگرێ لە تووشبونی مرۆڤ بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێر پەنجە ، جەستە دەپارێزێت لە ئاوسانی جومگەکان و نەخۆشی قۆڵۆن.
2 – ماسی سەلەموون ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە ،بۆ ئافرەتان زیاتر پێویسیان پێیەتی کە ڕێژەیەکی کەم ئاسنیان تێدایە ، بۆ باشکردنی مەزاجی مرۆڤ .
3 – توو بە شێوەیەکی سروشتی خۆی بیخۆی، بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکانی دڵ ، ڕێگری دەکات لە ئاوسانی کۆئەندامی میزڵدان .
4 – سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر باشی ئاسن لەخۆ دەگرێت ، پێکدێت لە کانزا جۆراو جۆر و ڤیتامینات ، کەمبوونەوەی نیشانەکانی ئەستور بوون و گەورەبوونی مەمک زیادبوونی کێش و گەورە بوونی سک .
5 – گوێز یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی توشبون بە شێرپەنجە.
6 – شۆفان پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات ،بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرس و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات ، بۆ ئافرەتانی دووگیان سودێکی زۆری هەیە .
7 – شیر ، گرنگترین سەرچاوەی کالسیومە کە لەشی مرۆڤ پێویستی پێیەتی .
8 – تەماتە ، لەشی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، ڕێگری دەکات لە توشبوونی ئافرەتان بە شێرپەنجەی مەمک ، ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ دەکات .

ئامادەکردنی : نیگا علی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *