ڕۆژی هەینی ٢٤-٣ بەبەژداری ١٣٠٠ کەس پرۆژەی ( قورئان بەهاری دڵان )ە لە قەزای شارەزوور بەرێوەچوو .
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەڵێت : ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان لە سەرجەم چین و توێژەکان بەژداریان کردووە لە پرۆژەی بەهاری دڵان لە کوردستان بە گشتی …٧٨ هەزار کەس بەژداریان کردوە و لە قەزای شارەزوور بە تایبەت ١٣٠٠ کەس بەژداربوون لە پڕۆژەکەدا .
هاوڵاتیان ئەم پرۆژەیە بەرز دەنرخێنن و دەڵێن : ئەم جۆرە پڕۆژانە هۆکارێکە بۆ کۆکردنەوەی موسوڵمانان و گۆڕینەوەی زانیاریەکانیان ، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەیە لەڕێگەی قورئان و فەرموودە و زیاتر ئاشناکردنی تاک بە بنەماکانی ئیسلام .
ئامادەکردنی : ئیمان حسن
فۆتۆ : هونەر هەورامی