لە پارشێوا چی بخورێت ؟

دکتۆر کامەران ژاژڵەی ( پسپۆری زانستی خۆراک ) باس لەو خواردنە تەندروستانە دەکات کە پێویستە لە پارشێودا بخورێت .

١ – یەک قاپ ماست یان هێلکەی کوڵاو یان پەنیر یان نیسکێنە یان گوێز و هەنگوین یان یەک قاپ ماست و نۆکاو یان یەک قاپ ماست لوبیای کوڵاو .

٢ – نانی تیری یان هەورامی ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشترە + دوو بۆ سێ دەنک زەیتوون .

٣-میوەیەک یان سەوزەیەک ( شووتی ، کاڵەک ، ترۆزی، خەیار ، قەیسی ، خورما ، مۆز ، چوالەی سەوز ، هەڵوژە ، ڕێواس ، شلیک .

٤-یەک بۆ دوو پەرداخ ئاو چا باشترە نەخورێتەوە ، ئەگەر خورایەوە باشترە لە یەک پیاڵە زیاتر نەخورێتەوە .

٥-پێویستە تا نیو سەعات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نەکەوێت ، نەخەوێت .

ئامادەکردنی : نیگا علی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *