خورما بە پێویستیەکی گرنگی مرۆڤ دانراوە

لەکۆنەوە خورما بە خۆراکێکی سەرەکی مرۆڤ دانراوە بەراورد لەگەڵ میوەکانی تر کە زۆرترین ڕێژەی شەکر لە خۆ دەگرێت ، ئایە تەڕە یان وشکە یان مام ناوەندە بە پێی سروشتی شوێنی دارخورماکە دەگۆڕێت .

ڕێژەی شەکر لە خورما زیاترە لە (70-78٪) ئەم شەکرەش بە خێرای دەتوێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ خوێن و هەرس دەبێت و دەسوتێت
(15) دەنکە خورما (100) گرام دەکات لە ڕۆژێکدا ، تەواوی پێداویستیەکانی مرۆڤ لە مەگنسیۆم و مەنگەنیز کبریت و نیوەی پێداویستیەکان لە کالسیۆم و پۆتاسیۆم دابین دەکات .
پێکهاتەی خۆراکی خورما لە 100 گرام (3٫5) ئۆقیەیە.

  • کاربۆهیدرات 75 گرام
  • شەکر 63 گرام
  • پێکهاتە خۆراکیەکان 8 گرام
  • چەوریەکان 1%,4,0 ملگرام
  • مەنگەنیز 262,%0 ملگرام

پسپۆڕێکی ڕوسی ، خورما خۆراکێکی گرنگە بۆ جەستە ، بەڵام زیادەڕەوی کردن لە خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

خورما سودێکی زۆری هەیە بۆ باشترکردنی خەوتن و پێست و ڕوخسار و ڕێخستنی شەکری خوێن باشترکردنی مەزاج و بە هۆی زۆری کالۆری تێیدا ، کاریگەری لەسەر سیستەمی هەرسیش دەبێت .

هۆشداری دەدات لەوەی زیاتر لە سێ بۆ چوار دەنک خورما لە ڕۆژێکدا نەخورێت و لە پێش نیوەڕواندا بێت بۆ ئەوەی کێشەی قەڵەوی بۆ کەسەکە دروست نەکات ، چونکە لە شەواندا بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی بەردەوامی هەرسی شەکر لە شەودا و کێش زیاد دەکات .

خورما بەوە ناسراوە ، کەرەستەی یەکەمی بەربانگ و ڕۆژو شکاندنە ، ئەو کاتەی مرۆڤ ڕۆژو دەشکێنێ جەستەی پێویستی بە شەکری سروشتی دەبێت بۆ ئەوەی جێگرەوەی ئەو بڕە شەکرە لەدەستچووە بێت کە لە جەستەدا بەکارهێنراوە ، لە ماوەی ڕۆژەکەدا .

خورما زۆر بە خێرای لەناو گەدەدا شیدەکرێتەوە و هەرس دەکرێت ، لە ڕووی دینەوە خورما بە گرنگ و لایەنێکی سونەتی سەیر دەکرێت.

ئامادەکردنی : نیگا علی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *