یانەی وەرزشی سەیدسادق درێسی ئەم ساڵیان ئاشکرا کرد



عومەر فەتاح لێپرسراوی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی سەیدسادق لە لێدوانێکیدا بۆ (شارەزوور نیوز)وتی، ئەو درێسانە درێسی فەرمی یانەی سەیدسادق بەشی تۆپی پێ بۆ وەرزی 2017ئەگەر خولی یانە پلە یەکەکان کرایەوە یانەکە بەو درێسانەوە یاری دەکەن بەرامبەر تیپەکانی تر.


ڕاشیگەیاند، یانەکە دەیەوێت نزیکەی 2000دانە لەو درێسانە دروست بکەن، وە دواتر بە نرخێکی دیاری کراو بیفرۆشنەوە بەو هاندەرانیان.

یانەی وەرزشی سەیدسادق جگه لە تۆپی پێ چەند بەشێکی کەش لەخۆ دەگرێت وەک (مەلەوانی و کاراتی) و چەند بەشێکی کەی وەرزشی پێکهاتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەتوانن وەک داهاتێک سودی لێ وەرگرن وەک ئاشکرایە لای هەموان، حوکمەتی هەرێمی کوردستان بەقەیرانێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەهۆیەوە ئەو بڕە پارەیەی هەیان بوو لێیان بڕاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *