بڕێکی زۆر لە خواردن و خواردنەوە دەستی بەسەردا گیرا



ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری 30/تەموزی/2017لیژنەی چاودێری و تەندروستی و ئابوری وارماوا ، دەستیا بەسەر بڕێکی زۆر لە شمەکی ماوە بەسەرچوودا گرت

لیژنەی چـــــاودێری تەندروستی و ئـــابووری وارماوا بۆ (شارەزوور نیوز) ڕایگەیاند”لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەکەمان ئەمڕۆ توانیمان دەست بە سەر بڕی زۆر لە (خواردن و خۆردنەوە و پاکژکەرەوە)دا بگرین ، کەسەرجەمیان ماوە بەسەر چوو بون.



وتیشی : داواکارین لە دانیشتوانی ناحییەکەمان هاوکارمان بن ، یاخود لە کاتی بینینی هەر جۆرە مەوادێک ، یاخود هەرشوێنێک کە گومانی لەسەربێت کە شمەکی ماوە بەسەرچوو دەفرۆشێت ، ئاگەداری لیژنەکەمان بکاتەوە ، و ئێمەشە بەزوترین کات ئەو مەوادانە لە ناو ببەین و نە هێڵین هیچ زیانێکی تەندروستی بە هاوڵاتیانی ناحییەکەمان بگەیەنێت








وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *