پیشەوەران ڕۆژێک بێبەرامبەر خزمەت دەکەن


لە قەزای شارەزوور گەنجێک پڕۆژەیەکی خۆبەشی بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە باری دارایان باشە دەکاتەوە، کە تیایدا هەر پیشەوەرێ ڕۆژێک بە خۆبەخشی خزمەت بە هاونیشتیمانی دەڤەرەکە دەکات.



خالید کاوە، خاوەنی پڕۆژەکە لە لێدوانێکیدا بە (شارەزوور نیوز)ی ڕاگەیاند، دوابەدوای ئەم قەیرانە یەک لە دوا یەکەکانی هەرێمی کوردستان، بیرم لە پڕۆژەیەک کردەوە کە خزمەت بە هاڵاتیانی ئەم قەزایە بکات، هەر بۆیە هەستام وەک گەنجێکی قەزای شارەزوور بەئەنجامدانی پرۆژەیەک لەژێر ناوی (ڕۆژێک بەخۆبەخشی کاربکە لەگەڵ خالید کاوە).


وتیشی، پرۆژەکە خۆی دەبینێتەوە لەکارکردنی ئەو پیشەوەرانەی کەباری داراییان باشە، ڕۆژێک بێ بەرامبەر خزمەت بە هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور دەکەن، وەک دەلاک، شۆفێری تاکسیەکان، یاخود نانەواخانە و خواردنگەیەکە،جگەلەوەش کەسانێکی دیکە لەڕێگای کتێبەوە ھاوکاری پرۆژەکەم دەکەن.

خالید،ئەوەشی وت،پرۆژەکەم لەئێستادا دەستی پێکردوە لەداھاتوشدا فراوانی دەکەین،دەیبەینە شارەکانی دیکە بەھاوکاری کەسانی خۆبەش





وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *