هواوەی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات لە فرۆشی مۆبایلەکانیدا

هواوەی ئامارەکانی خۆی بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە کۆمپانیا چینییەکە لەو ماوەیەدا ٧٣ ملیۆن مۆبایلی بەڕێ کردووەتە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ کۆمپانیاکە، لەو ماوەیەدا داهاتی کۆمپانیاکەش ٣٦٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە پار.
هواوەی لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا ٨.٥ ملیۆن مەیت ٩ و مەیت ٩ پڕۆ و ٦ ملیۆن پی ١٠ و پی ١٠ پڵەسی بەڕێ کردووەتە بازاڕەکان(لە کاتێکدا زنجیرەی پی ١٠ نوێیە و لە تەواوی شەش مانگەکەدا بەردەست نەبووە)، هەر لە هەمان ماوەشدا ١ ملیۆن ئۆنەر ٩ و ١ ملیۆن نۆڤا ٢ و نۆڤا ٢ پڵەس بەڕێ کراونەتە بازاڕەکان سەرەڕای ئەوەی زۆر نوێن.
بە بەراورد بە پار ژمارەی مۆبایلە بەڕێ کراوەکان بە ڕێژەی ٢٠.٦٪ زیادی کردووە و داهاتی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە ١٥.٤ ملیار دۆلار، بەڵام هواوەی هێشتا لەم ژمارانە ڕازی نییە و دەیەوێت لە ماوەی ٣ ساڵی داهاتوودا ٣٠-٤٠٪ی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە چین داگیر بکات(لە ئێستادا ٢٢.١٪ی داگیر کردووە).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *