ئامادەکاری بۆ هاوسەرگیری دەکەن


خانمە ئەکتەر و شاجوانی تورکیا ئامینە گوڵشا ئامادەکاری دەکات، بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی یاریزانی بەناوبانگی یانەی ئەرسیناڵ و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەسعود ئۆزێل لەسەر کەلتوری تورکیا.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ntv تورکیا خێزانی هەردوو کەسایەتی ناسراو لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە ،بۆ ئەوەی خوازبێنی ئامینە بکەن بەشێوەیەکی فەرمی بۆ مەسعود ئۆزێل، لەئێستادا ئامینە سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ عەزی ئاهەنگەکەی و دەیەوێت لەسەر شێوازی کەلتوری تورکیا هاوسەرگیری ئەنجام بدات لە شاری ئیستەنبوڵ.
هاوکات مەسعود ئۆزێل سەرقاڵی نۆژەن کردنەوەی ڤێلاکەیەکی بەشێوازێکی نوێ، چونکە بڕیاڕە دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لە ڤێلاکەی لە لەندەن بژین.ئامینە ناسراو بە نور لەبنەچەدا خەڵکی شاری ئه‌زمیری توركیایه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 1993 لە سوید  له‌دایكبووه‌، ناوی ته‌واوی “ئامینه‌ گوڵشە” یەو باڵای 178سم، لە2014 به‌شداری كێبڕكێی شاجوانی توركیا ده‌كات و نازناوی شاجوانی توركیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، دواتر به‌شداری كێبڕكێی شاجوانی جیهان ده‌كات به‌ڵام نابێته‌ خاوه‌نی هیچ پله‌یه‌ك.
مەسعود ئۆزێل لەدایکبووی ساڵی 1988 یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیایە، بەڕەچەڵەک خەڵکی تورکیایە، لەهەمانکاتدا یاریزانی یانەی ئەرسیناڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *