دەست بە سەر بڕێک شمەکی بەسەرچوودا گیرا.

خواردنی بەسەرچوو 

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 25/تەموزی/2017لیژنەی چاودێری و تەندروستی و ئابوری وارماوا ، دەستیا بەسەر بڕێکی زۆر لە شمەکی ماوە بەسەرچوودا گرت.

لیژنەی چـــــاودێری تەندروستی و ئـــابووری وارماوا ڕایگەیاند”لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەکەمان ئەمڕۆ توانیمان دەست بە سەر بڕی زۆر لە (خواردن و خۆردنەوە و پاکژکەرەوە)دا گرت ، کەسەرجەمیان ماوە بەسەر چوو بون.

وتیشی : داواکارین لە دانیشتوانی ناحییەکەمان هاوکارمان بن ، یاخود لە کاتی بینینی هەر جۆرە مەوادێک ، یاخود هەرشوێنێک کە گومانی لەسەربێت کە شمەکی ماوە بەسەرچوو دەفرۆشێت ، ئاگەداری لیژنەکەمان بکاتەوە ، و ئێمەشە بەزوترین کات ئەو مەوادانە لە ناو ببەین و نە هێڵین هیچ زیانێکی تەندروستی بە هاوڵاتیانی ناحییەکەمان بگەیەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *