یاری کۆتای خولی تیپە ملیەکانی وارماوە کۆتای هات


شارەزوور نیوز- ستارحەسەن

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایهات بە خولی ساڵانەی (تیپی وەرزشی ڕوداو) لەژێر ناونیشانی (پاڵەوانی ساڵ) کە بۆ تیپە پلە دوو پله سێەکانی سنوری وارماوە ڕێکخرابوو
هەردوو تیپی (ڕێبازی زەڕایەن و سەربەستی نەسر) لە یاری کۆتایدا بەیەک گەشتن کە تێیدا تیپی وەرزشی (سەربەستی) بە ئەنجامی ۳ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەتیپی وەرزشی (ڕێباز)ی برەوەو بوە پاڵەوانی خولەکە
بیلال محمد سەرپەرشتیاری خولەکەو سەرۆکی تیپی وەرزشی ڕوداو بە شارەزوور نیوزی ڕاگەیاند: وەک تیپی وەرزشی ڕوداو هەستاین بە کردنەوەی خولێک بۆ سەرجەم تیپە میلیەکانی وارماوە ڕێکخرابوو تیپە پلە دوو و پلە سێیەکانی قەزای شارەزوور و دەوروبەری کرایەوە کە تێیدا ۲۲ تیپی سنورەکە بەشدار بوون تێیدا.
شایانی باسە (یاسین احمد) وەک باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان کرا کە توانی دوو گۆڵ لە یاری کۆتایدا تۆمار بکات،سەروەر حامیدیش وەک باشترین گۆڵچی دەست
نیشانکرا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *