ئایفۆن٨ و ئایفۆن ھەشت پڵەس بە چەند دروست کراوە؟!!… زانیاریەکان لە شارەزوور نیوزەوە بخوێنەوە


ئامادەکردنی : مسلم حسن

لەدوای بڵاوکردنەوەی ھەر موبایلێکی نوێ لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی موبایلی ھۆشمەند

لەسەرو ھەمووشیان کۆمپانیای ئەمریکی ئەپڵ

نوسینگەکانی لێکۆڵینەوە پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەردەست کردنی تێچوی ڕاستەقینەی پێکھاتەکانی و دروستکردنی ئەم ئامێرانە، وە بەتایبەتیش بۆ ئەو نرخە زیادانەی کە پێی دەفرۆشرێت، وە ھەردوو موبایلی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس ئەم کردارە یان بەسەردا دەسەپێنرێت.


وە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی “IHSMarkit” کەتایبەتە بە ڵێکۆلینەوەی دارای بەیەکێک لە باشترین دامەزراوە جیھانیەکان دادەنرێت کە ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە دەکات ،

وە بەم شێوەیە “IHSMARKIT”بڕیاری کۆتای دا لەسەر تێچوی پێکھاتەکان و دروست کردنی ھەردوو موبایلی ھۆشمەندی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس .


وە بەپێی IHSMARKIT تێچوی موبایلی ئایفۆن ٨ بە رامی ٦٤ گێگابایت نزیکەی ٢٤٧.٥١دۆلاری ئەمریکیە کەدەکاتە زیادکردنی ١٠ دۆلار بەرامبەر بە موبایلی سالی ڕابردوو کە ئایفۆن ٧ بەڕامی ٣٢گێگابایت بوو کە نرخەکەی ٢٣٧.٩٤ دۆلاری ئەمریکی بوو، بەڵام ئەپڵ موبایلی ئایفۆن ٨ بە ٤٥٠ دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشێت، کەدەکاتە زیادەی ٢٠٢.٤٩دۆلار لە سعری ڕاستی خۆی.



بەڵام موبایلی ئایفۆن ٨ پڵەس بەڕامی ٦٤ گێگابایت تێچوی دروستکردنی دەکاتە ٢٨٨.٠٨دۆلاری ئەمریکی لە کاتێکدا کە بە ٧٥٠ دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشێت کەدەکاتە زیادەی ٥١٠دۆلاری ئەمریکی لە سعری ڕاستی خۆی و بەزیاد کردنی نزیکەی ١٨ دۆلار لە موبایلی ساڵی ڕابردوو کە موبایلی ئایفۆن ٧ پڵەس بوو ،


ئەمەش وادەکات کۆمپانیای ئەپڵ قازانجێکی زۆریان پێبکات.


سەرچاوە :

Th3professional.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *