خەڵات بە قوتابخانە و خوێندکارانی پەروەرودەی شارەزوور دەبەخشرێت.

شارەزوور نیوز-کاروان کەریم

دوابەداوای سێ مانگ لە بایکۆتی مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور دەڵێت، “خۆشبەختانە ئەم ساڵ دەرچومان زیاتربوو لە سنوری شاری سلێمانی زیاتر بو لە ساڵانی ڕابردووش”.

مەنسور جەمیل، لێپرسراوی یەکەی چالاکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە لێدوانێکی بۆ”شارەزوورنیوز”وتی،ئەمڕۆ 18/10/2017ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور بەشی چالاکی هونەری هه ستاوین بەمەڕاسیمێکی شایستەبۆخوێندکارە(10)یەکەمەکانی پەروەردی شارەزووربۆ هه ردووقۆناخی 12ئامادەی بەبەشی زانستی و وێژەییە وە وەهه روەهاقۆناخی نۆی بنەڕەتی.

وتیشی، لەم مەڕاسیمەدا (38) خوێندکار خەڵاتی ڕێزلێنان وەردەگرن وەهه روەها بڕوانامەی ڕێزلێنان دەدرێت بەقوتابخانە خوێندنگایانە کەئەم کۆمەڵە خوێندکارانە ی تێیدا بەرهه می ماندووبوونی خۆیان چنیی وە لە ڕیزبەندی ( 10) یەکەمەکانی شارەزوورن.

بە پێی زانینرییەکانی شارەزوور نیوز ئاماری خۆێندکارانی ساڵی (2016)بۆ(2017)لەتاقی کردنەوەزارییەکاندا:

لەهەردوو قۆناخی ٩بنەڕەتی و12ئامادەی بەزانستی و وێژەییەوە لەکۆی(1008)خۆێنکار لە بەشی زانستی (470) خوێندکار دەرچووە (538).

خوێندکارەکەوتووە لەکۆی(467)خوێندکارلە١٢ئامادەی بەشی،وێژەی(254)خوێندکاردەرچووەو(213)خوێندکارکەوتوو وە هەروەهالەکۆی(1528)خویندکار لە نۆی بنەڕەتی (1135) قوتابی دەرچووە و(393)خوێندکاریش کەوتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *