شارەزوور نیوز-سەمەر سەعید
سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییەی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، بۆ سێیەم ساڵە خوێندن لەم قەیرانە داراییە دەست پێبکات بە کۆمەڵێک کێشەوە، لەوانەش بەهۆی دابەش نەکردنی کتیب لە خویندنگاکانی قەزای شارەزوور ناتوانن وانەکانیان بخوێنن.
ئەڕسەلان عەلی، لێپرسراوی کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە لێدوانێکی بۆ “شارەزوور نیوز” ڕایگەیان، “بەهۆی کەم هاتنی کتێب، بەناچاری کتیبی سالانی پیشومان بەسەر خویندکاران دابەش کردوە”.
وتیشی، “لە %60 خوێندکار کتیبی وەرگرتوە %40 وەری نەگرتوە، سالی ڕابردوو کتیبی عەرەبی پۆلی 12 گۆراوە و لە ئێستادا کتیبمان بۆ نەهاتوە خویندکاران لەم بی مووچەیەدا بە پارەی خۆیان کتیب دەکرن”.
بە پێی زانیارییەکانی شارەزوور نیوز سالانە 250 هەزار کتیب دەگاتە کۆگاکانی شارەزوور.
ئەو بەرپرسە وتیشی، “پیدەچی ئەم سال دابەشکردنی کتیب تا مانگی 1/2018 بەردەوام بیت”.