وەک لای بەڕێزتان دیارە لەم ڕۆژانە بەدواوە کات کاتی دورینەوەی بەروبومە کشتوکاڵیەکانە و بەتایبەت (گەنم).
بەهۆکاری سنووری جوگرافیای ناوچەکە و لەباری زەوی و زاری بۆ کشتوکاڵ زۆرێک لە جوتیارە بەڕێزەکان سەرقاڵن بۆ چونە سەر زەوییە کشتووکاڵیەکانیان بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانیان.
گرفتەکە لێرەوە دەستپێدەکات شۆفێری تراکتۆرەکات گوێ نادەن بە یاساکانی هاتوچۆ و بەشەو و بە ڕۆژ دێنە سەر ڕێگەکان و مەرجی توندو تۆڵی تراکتۆرەکان تەواو نییە و لە پشکنیندا دەرناچن ، بەتایبەت گرفتی لایت و هەڵواسینی فۆسفۆڕیان هەیە و لایەتەکانیان کار ناکات و فۆسفۆڕ هەڵناواسن لە بەشی دواوەی تراکتۆرەکەوە و ئەمەش وای کردووە گرفت بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێل و هەندێک کات بەهۆی نەبینینەوە کە لایتەکانیان کار ناکات و ڕوداوی هاتوچۆ دروست دەبێت و زەرەری گیانی و ماددی لێبکەوێتەوە.
داواکارم لە خودا هەمووان پارێزراو بکات لە ڕوداوەکانی هاتووچۆ .
م. کۆچەر عبداللە : ڕاهێنەری شۆفێری