گەلەرییەکەی شارەزوور ئەم ساڵ تەواو دەبێت

بەهاوکاری بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور و چەند گەنجێک ،لە نێو بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور (گەلەریی)یەک دروست دەکرێت

عومەر جەمیل،خاوەنی بیرۆکە و دیزاینەری گەلەرییەکە بە (شارەزوور نیوز)ی ڕاگەیاند” بیرۆکەی ئەم

گەلەرییە لە ئەنجامی بۆشاییەکی هونەری زۆر لەم ناوچەیە و نەبونی هیچ شوێن و ناوەندێکی هونەری،وەک هونەرمەندێکی پەیکەرساز هەستمکرد ئەو بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆی مندایە، بۆیە هەستام بە دروستکردنی ئەم گەلەرییە ،پاش ئەوەی بیرۆکەکەم بۆ مەریوان تۆفیق بەڕێوبەری بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور ڕونکردەوە،بەخۆشحاڵییەوە قبوڵیان کرد.

خاوەنی بیرۆکەکە ،باسی لەوەش کرد،ئەو هۆڵەی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور کە دەستنیشانمان کرد بۆ گەلەرییەکە پێشتر بۆ مەبەستی تر بەکار هێنرابوو،چند پەنجەرەیەک و درگایەکی لێبوو، وەک یەکەم هەنگاو هەستاین بە داپۆشینی بۆ ئەوەی ڕوبەرێکی زیاترمان دەست کەوێت بۆ هەڵواسینی تابلۆکان یاخود هەرکارێکی هونەری.
عومەرجەمیل وتیشی”پاشان دەستمان کرد بە دانانی دیزاینی سەقفی گەلەرییەکە، خۆشبەختانە خودی بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور و یەحیا حبیب و زانیار محمد،کاری دانانی سەقفمان تەواکرد.
عومەر جەمیل،خاوەنی بیرۆکەی گەلەرییەکە گوتیشی”لە ئێستادا خەریکی دانانی ئینارە و ڕوناکی بۆ گەلەرییەکە، بەشێوەیەکی هەندەسەی دەیکەین،پاشان دیواری گەلەرییەکە ڕەنگ دەکرێت،و دوا قۆناغیش زەویی گەلەرییەکە بە تەختە ڕوو پۆش دەکرێت.
 

ئاماژەشی بەوە کرد،دوای تەواوبونی گەلەرییەکەش هەوڵ بۆ کۆکردنەوەمو بانگێشت کردنی کاری کاری هونەری هونەرمەندانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەدەین، بۆ کردنەوەی گەلەرییەکە بە پێشانگایەکی جیاواز و پێشکەوتوو لەم ناوچەیە بە ڕوی بینەران دەکرێتەوە.



زانیار محمد ، گەنجێکی دانیشتوی قەزای شارەزوور بۆ(شارەزوور نیوز) گوتی: وەک چالاکەوانێک بە شێوەیەکی خۆبەخش هەر لە سەرەتاوە هاوکار بووم لە دروست کردنی ئەم گەلەرەییە ، دڵنیام لەوەی دوای تەواو بوونی سیمایەکی جوان و جیاواز بە ناوچەکە دەبەخشێت بە بەرامبەر بە کەمی ژمارەی هاوشێوە لەم جۆرە پڕۆژانە. 

وتیشی”دروست کردنی ئەم گەلەرییە لەم دۆخە نا لەبارەدای ئێستادا گرنگیەکی دیکەی گەلەریییەکەیە ، بەهیواین بتوانین کەلێنێک لە کەلێنەکانی هونەری شارەکە پڕ بکەینەوە بە تەواو کردنی ئەوە جەخت بکەینەوە هونەر لە هیچ کات و بارودۆخێکدا ناوەستێت.

مەریوان تۆفیق،بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بە(شارەزوور نیوز)ی ڕاگەیاند”بۆیەکەمین جارە گەلەرییەکی لەم شێوە لە شارەزوور هەڵەبجە و هەوراماندا دروست بکرێت، ، دڵخۆشین بەوەی کە کەسانێک هەن دڵسۆزانە کار لەم گەلەرییەدا دەکەن ڕاستە بیرۆکەکە هی هونەرمەندی پەیکەرساز عومەر جەمیلە ، وە ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە ئەم بیرۆکەیەمان قبوڵ کردووە. 

وتیشی” دەخوازین کە ئەم گەلەرییە گەلەرییەک بێیت سودی هەبێت بۆ هونەرمەندان و هونەردۆستانی سنورەکە، بۆ ئەوەی هەموان پێکەوە سودی لێببینین.



 ئاماژەی بەوەش کرد” ئێمە دەزانین کە کاری هونەری لە سنورەکە تاڕادەیەک کەمتر بایەخی پێدراوە ، بۆیە ئێمه هەستاین بە ئەنجامدانی ئەمکارە تاکو بتوانین ئەم گەلەرییە شوێنێک بێت بۆ نمایشی کاری هونەرمەندانی تەواوی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان نەک تەنها قەزای شارەزوور.


مەریوان تۆفیق ، بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور ئاماژەی وەشدا ” تێچوی گەلەرییکە تێچوێکی کەمە بەو پێیەی کە کارەکە ، کارێکی خۆبەخشانەیە وە وە(عومەر جەمیل) خۆی هەوڵی یاوە لە ڕێگەی چەندکەسێکەوە بەشێکی لە تێچووی گەلەرییەکە دابین بکات ، بەسوپاسەوە خودی بابەکر دڕەیی بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشێکی دیکەی تێچونی گەلەرییەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
وتیشی” ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ ئەم گەلەرییە وەرگیراوە وە تێیدا خەرج دەکرێت ، تەنها حەق دەستی ئەو بەڕێزانە نییە کە کاری تێدا دەکەن ، بۆیە بە خۆبەخشانە کار لە گەلەرییەکە دەکرێت ، وە ئەو تێچونەش کە بۆ گەلەرییەکە دابین کراوە ، بڕێکی زۆر کەمە ، بەڵام ئێمە هەوڵمان داوە بەو پارە کەمە کارێکی زۆر ناوازە و شایستە بکەین سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە هاوکارەبن لە کردنەوەی گەلەرییەکە ، وە ئێمە ئومێدەوارین پێش کۆتای ئەمساڵ ئەو گەلەرییە بکەینەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *