خانمانی شارەزوور شان بەشانی پیاوان کاردەکەن.

شارەزوور نیوز – سەمەر سەعید

هاتنی قەیرانی دارایی بەسەر هەرێمی کوردستان وای کردووە خانمان شان بە شانی پیاوان کار بکەن بۆ پەیدا کردنی پێویستیەکانی خۆیان.

لەقەزای شارەزوور فرۆشگای نانی هەورامی ڕوی لە زیادبوونە و لە ناویشیاندا خانمان کاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەو ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان دابین بکەن.

کوێستان عەبدوللە، یەکیکە لەو خانمانەی کە نانی هەورامی دەکات بۆ “شارەزوور نیوز” گوتی : من ماوەیەکی کەمە دەستم بەم کارە کردووە، دەمانەوێت پشت بەخۆمان ببەستین و شان بەشانی پیاوان کاربکەین.

وتیشی، دەکرێت لە قەزای شارەزووردا کرانەوەیەکی وەها نەبووبێت لە ناو خەڵکدا، بەڵام خۆشبەختانە خەڵکێکی باش سەردانمان دەکەن و کارەکەمانی بەدڵە .

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەنانی هەورامی ئێمە ناوساجیش دەکەین و هاوڵاتییەکی بەرچاو خواستی لەسەری هەیە و ڕۆژانە سەردانمان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، دانیشت لە ماڵەوە بە دیار تەلەفیزۆن و فەیسبوک و هەرشتێکی تر بێسودە و کارکردنمان دەکرێت باری دەرونیمان مورتاحبێت، چونکە کە تۆ کارێک دەکەیت بیر لە شتی کە ناکەیتەوە و تەنها هەوڵی ئەوەدەدەیت کە نانێکی جوان پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەیت.

مسعود عتا، خاوەنی یەکێک لە دوکانەکانی دروست کردنی نانی هەورامی و بۆ “شارەزوور نیوزی ڕاگەیاند: ماوەی ساڵیکە ئەم نانەوا خانەم داناوە کە دەیان کارمەندی ژنم لەلایە کاردەکەن لێرە و بژێوی ژیان دابین دەکەن.

خاوەنی ئەو نانەواخانەکە دەڵێت، “دانانی ئەم نانەواخانەیەم لەدوای چونم بۆ پارێزگای هەلەبجە بوو، بینیم کە ژنان لەوێ کار دەکەن شان بە شانی پیاوان منیش بیرۆکەکەم گواستەوە بۆ قەزاکە و بۆ ئەوەی ئەو خانمانی شارەکەم ئەوانەی کە دەیانەوێت کاربکەن ئێمە کاربکەین کە ئەوان بێکار نەبن، ئاشکرایە کە دامەزراند بە تەواوی وەستاوە و سەرجەم دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دێنە ماڵەوە دادەنێشن بە بێ کاری هەر بۆیە ویستم ئەو نانەوا خانەیە دابنێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاشکرایە کە بەهۆی قەیرانی سەختی داراییەوە لە هەرێمی کوردستان دامەزراندن ڕاگیراوە، هەربۆیە ئامۆژگاری ئەو گەنجانە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دابمەزێن، بیر لە کارێک بکەنەوە کە سودی هەبێت بۆیان، لە هەموو دونیادا هەموو دەرچوانی زانکۆ وەر ناگیرێن، هەربۆیە پێوستەکەنجە کانمان هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی ڕێژەی بێکاری زیاد نەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *