بە وێنە.. پێشمەرگەیەکی شارەزوور بە پایسکیل دەوام دەکات

شارەزوور نیوز – کاروان کەریم

هاوڵاتیەکی دانیشتووی هەڵەبجەی تازەی سەر بە قەزای شارەزوور کە پیشەی پێشمەرگەیە، بە پاسکیل ھاتووچۆی دەوامەکەی و خزم و دۆستانی دەکات.

کاروان عەبدولکەریم، ئەو پێشمەرگەیەیە کە پاسکیلەکەی کردۆتە بەشێک لە ژیانی و دەڵێت، “وێڕای قەیرانی دارایی، بەڵام ڕۆشتن بە پاسکیل تەندروست ترە بۆ لەش هەر بۆ ئەوەش ھاتووچۆی پێدەکەم.”

کاروان عەبدولکەریم، لە لێدوانێکیدا بۆ “شارەزوور نیوز” دەڵێت: “پیشەم پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتنە لە فەوجی 3، ماوەی چەند مانگێکە پاسکیل بەکاردەھێنم و ڕۆژانە ھاتووچۆی دەوامەکەمی پێدەکەم.”

ھەروەھا دەڵێت: “پێشتر (14 ڕۆژ بە 7 ڕۆژ) دەوامم هەبووە، بەڵام ئێستا دەواممان (3 ڕۆژ بە 6 ڕۆژ)ـە و سوودی زۆرم لێبینوە بۆ ھاتووچۆکردن، جگە لە بەکارهێنانی بۆ دەوامەکەم، بۆ سەردانکردنی خزمانیش بەکاریدەھێنم.”

کاروان عەبدولکەریم ئاماژە بەوەش دەکات: “ھاتووچۆی من بە پاسکیل تەنھا لەناو شاردا نییە، بەڵکو زۆر جار پێی چووم بۆ شاری سلێمانی، شاخی شنروێ لە پارێزگای ھەڵەبجە، قەزای دەربەندیخان و زۆر شوێنی تریش پێی گەڕاوم، زۆر جار منداڵەکانیشم لەگەڵ خۆمدا بردووە بۆ قەزای سەیدسادق بۆ گەشت، وێڕای ئەوەی کە لەم قەیرانەدا سوودی دارایی زۆری ھەیە، سوودی تەندروستیی و ژینگەییشی ھەیە و هیواداریشم هەموو هاوڵاتییەک بەكار بێنێت ئەگەر چیی کە ڕێگایەکی تایبەت بە پاسکیل نییە، بەڵام ئەوە پێویستە.”

سەبارەت بەو ماوەیەی رۆژانە بە پاسکیل دەیبڕێت، کاروان عەبدولکەریم دەڵێت: “من کە لە هەڵەبجەی تازەوە بەڕێدەکەوم، بە دوو کاتژمێر و نیو دەگەمە شوێنی کارەکەم، بوڵام لە کاتی گەڕانەوەم کەمترم پێدەچێت بۆ ماڵەوە، بۆ پارێزگای ھەڵەبجەش سێ کاتژمێر و نیوم پێدەچێت.”

سەبارەت بەو ماوەیەی رۆژانە بە پاسکیل دەیبڕێت، کاروان عەبدولکەریم دەڵێت: “من کە لە هەڵەبجەی تازەوە بەڕێدەکەوم، بە دوو کاتژمێر و نیو دەگەمە شوێنی کارەکەم، بوڵام لە کاتی گەڕانەوەم کەمترم پێدەچێت بۆ ماڵەوە، بۆ پارێزگای ھەڵەبجەش سێ کاتژمێر و نیوم پێدەچێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *