شارەزوور.. کتێبی گۆران وەک زمانێکی ئەدەبی واژوو دەکرێت

شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ

وا بڕیارە سبەی لە بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور مەڕاسیمێک بۆ کتێبی(گۆران-وەک زمانێکی ئەدەبی) کە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی – زمانەوانییە واژوو بکرێت.

کتێبەکە لە نوسینی(ئەیوب کوێخا رۆستەم)ە و کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ مەڕاسی واژوکردنەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور دەست پێدەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *