لە ناحییەی عەربەت پیشانگایەکی هونەری بەریوە چوو

شارەزوور نیوز ـ جیهاد عبدالقاد
بەسەرپەرشتی ناوەندی هونەری  ژوان لە کتێب خانەی گشتی عەربەت پێشانگایەکی هونەری و کاری دەستیو بۆ هەریەک لە  بەهرە مەندان  ئاکۆ عبدالقادر و کارزان سدیق و ئارام فەتاح  بەڕێوە چو.
  ئاکۆ عبدالقادر  بە شارەزور نویس ڕاگەیاند : هەر لەمنداڵیەوە حەزو خولیای سەیارە لە مێشکیدا دە چەسپت و تاوای لێدێت دەتوانێت پەرە بەتوانکانی خۆی بداتو چەندی ئۆتۆمبێلو تراکتۆرو چەندان شتی جیاواز دروستبکات.
 کارزان سدیق رای گەیاند:-  هەرلە منداڵیە وە شەیدای کاری شێوە کاری بوەو یەکەمین پێشەنگاش کە توانیوێتی بەش دار بێت بە چەندان وێنەی شەهیدانی دەستی داعش بەشدار بوە.
وتیشی:-   توانیوێتی پەرە بە کارەکەی بدات لەئایندەشدا دەیەوێت کەمو کوڕیەکانی ناوچەکی بەشێوەکاری بەهەموان نمایش بکات .داواکارن کە هاوشێوەی ئەم کارو چالاکیانە لە ناوچەکە ئەنجام بدرێت پەرە بەتواناکانی گەنج بدرێت هاوکاریان بکرێت تا ئایندەیەکی گەش بۆ نەوەکان بەرهەم بهێنرێت و هاوشێوەی وڵاتانی جیهان تواناکایمان نمایش بکە.
  .پێکهاتەی کارەکانیش پێکدێت لە کارتۆنو ئەلەملیۆم و ئاسنو پلێتو بۆیاخ ،
 ئارام فەتاح مامۆستای لەش جوانی بۆ شارەزوور نیوس دوا :-   هانی گەنجانی ناوچەکە دەدات کە بتوان یاری لەش جوانی ئەنجام بدەن چونکە خۆی ڕێگری لێ کرا لەلایەن کۆمەڵگاکەی بەڵم ئەو هەر بەردەوام بوە لە سەر یاری لەش جوانی.
وتیشی :- کە  سەرەتای دەست پێکیشی دەگێڕێتەوە بۆ ساڵی 2001 وە لە ساڵی 2004 توانیوێتی ببێتە ڕاهێنەر لەسەر دەستی مامۆستا جەمال لە ئەسحابە سپی لە شاری سلێمانی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *