بۆتۆکس بووەهۆی تێکدانی ڕوخساری ئافرەتێک



ئافرەتێکی بەریتانی بەمەبەستی گەورەکردنی لێوی لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرزی، بۆتۆکس بۆ لێوی دەکات بەڵام بەهۆی ئەو کارەوە ڕوخساری و لێوی بەتەواوی دەشێوێت.

ڕاچیڵ کنابییر ئافرەتێکی بەریتانییە دانیشتوی شاری لیسیستشیرە، لەدوای ئەنجامدانی دەرزی بۆتۆکس دەست بە هاوارکرد دەکات ئەویش بەهۆی بوونی ئازارێکی زۆر لە لێو و دەمیدا.
لە لێداوانێکی کنابییردا بۆ رادیۆی بی بی سی  بەریتانی ڕایگەیاند لەکاتی چوونەوەی بۆ ماڵ هەستی بە خوران و ئازارێکی زۆر کردووە لە لێویدا، شەوەکەی کە نوستووە هەستی بە لێوەکانی نەکردووە بەڵام بەیانی کە بەخەبەرهاتووە بینیویەتی لێوی بەمجۆرە ئاوساوە و ڕوخساری تێکداوە.
وتی “پێشترهەرگیز لێوم بەو قەبارە گەورەیە نەبینیوە”.
ئەو ئافرەتە بەریتانییە تەمەنی ٢٦ ساڵە و ئەو دۆخەی وایلێکردووە بۆ ماوەی حەوت رۆژ ماڵ بەجێنەهێڵێت، ئەمە لەکاتێکدا هیچ ماددەیەکی دژی هەستیاری و سەهۆڵ کاریگەری لەسەرە کەمکردنەوەی ئاوساوییەکەی لێوی نەبووە.
لەدوای ئەو ڕووداوە ئافرەتەکە چووتە نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا،  پزیشکەکان دەرمانی بۆتۆکسەکەیان بۆ دەرکردووە، لە دوای ٧٢ کاتژمێر لێوی وەکو جارانی لێهاتووەتەوە.
ناتالی بویدی پزیشک رایگەیاند هۆکاری ئاوسانی لێوی کنابییری بەهۆی هەڵە بەکارهێنانی دەرزییەکەوە بووە کە 
زیانی بە لیوی گەیاندووە و بەوجۆرە ئاوساوە.
وەرگیراو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *