شەش هەنگاوی ئاسان بۆ نەهێشتنی بۆنی پێڵاوەکەت

بۆنی ناخۆشی پێڵاوەکانت بێزارکەرە، پێویستە چارەسەری بکەیت، بۆ ئەوەی ئەو بۆنە ناخۆشە نەهێڵیت.
شەش هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی بۆنی ناخۆشی پێڵاوەکانت
پێویستە سەرەتا بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێیت، رەنگە قاچی خۆت بێت، یاخود جۆری پێڵاوەکەت، بۆ ئەوەی چارەسەرەکە دیاریبکەیت
دوای بەکارهێنانی پێڵاوەکانت لە شوێنێکی کراوە دایبنێ، بۆ نمونە خۆر لێیبدات، بۆ ئەوەی بۆن نەکات و بەکتریا تێیدا گەشەنەکات.
ئەو پێڵاوانە هەڵبژێرە، کە لە پێکهاتەیەک دروستکراون بۆگەن ناکەن، وەک تەختەی درەختی برنج، چونکە دژە بەکتریایە، یان جۆری قوماشەکەی.
کیسی چاکان، وەک چای سەوز، دوای بەکارهێنانی هەڵبگرە و بیخەرە ناو پێڵاوەکانتەوە رۆژانە.
توێكڵی پرتەقاڵی تازە، بخەرەناو پێڵاوەکانتەوە شەوانە تا بەیانی، بەهۆی بوونی زەیت و بۆن تێیدا، بۆنی پێڵاوەکەت خۆشتردەکات.
ئەگەر بۆنی پێیەکانت ناخۆشبوو واتە هۆکاربوو، کرێمی تایبەت بە نەهێشتنی بۆنی پێ بەکاربهێنە.
وەرگیراو 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *