لە رێگەی بەخشینی خوێنەوە پیاوێک بۆ ماوەی ٦٠ ساڵ ژیانی ۲.٤ ملیۆن مناڵی ڕزگارکردووە


زۆربەی مرۆڤەکان کاتێک خانەنشین دەبن کاتژمێرێکی زێڕ وەر دەگرن بەڵام جەیمس هاریسن شایەنی زۆر لەوە زیاترە
اریسن بەوە ناسراوە “پیاوە مەچەک ئاڵتونیەکە” کە بە بەخشینی خوێن هەموو هەفتەیەک بۆ ماوەی ٦٠ساڵ دوای ئەم ڕێژە زۆرە بەخشینە پیاوە ۸۱ ساڵە ئوستوڕاڵیەکە لە ڕۆژی شەمەدا خانەنشین بوو. وە داستانی نەمریەکەی گەشتە کۆتا زنجیرەی.
لەو بارەوە بانکی خوێنی ئوستوڕاڵی ڕایگەیاند کە هاریسن ژیانی ۲.٤ ملیۆن مناڵی پارستووە لە ڕێگەی بەخشینی خوێنەوە.
خوێنەکەی هاریسن تایبەت مەندیەکی هەبوو کە خوێنەکەی دژ بە دەردی (ڕیسس) ە کە لەڕێگەی دەرزیەوە بەکارئەهێنرا و ناسرابوو بە
(Anti – D)
ئەم دەردە بارودۆخێکە کە خوێنی ئافرەتی دووگیان دەست دەکات بە زیان گەیاندن بە خانەکانی کۆرپەلە لە دایک نەبووەکە. لە خراپترین حاڵەتدا دەردەکە زیان ئەگەیەنێ بە مێشکی کۆرپەلەکە تەنانەت لەوانەیە مردنی کۆرپەلەکەی لێ بکەوێتەوە.
بانکی خوێنی ئوستوڕاڵی ڕایگەیاند کە بەخشینی خوێن لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە هاریسن لە تەمەنی ۱٤ ساڵیدا نەشتەرگەریەکی گەورەی بۆ کراووە و هەر بۆیە ئەو خوێن بەخشینە ژیانی پاراستووە.

پزیشکەکان تاوەکوو ئێستا دڵنیانین کە چۆن هاریسن ئەم خوێنە دەگمەنەی هەیە، بەڵام وای بۆ دەچن کە هۆکارەکەی ئەو نەشتەرگەریەبێ کە لە تەمەنی ۱٤ ساڵیدا ئەنجامیداوە کە لە وڵاتی ئوستوڕالیا ئەو کەسانەی کە ئەم دژە نەخۆشیەیان هەیە بە ٥٠ کەس مەزەندە دەکرێت

دوای چەند ساڵێک پزیشکەکان ئەوەیان بۆ ئاشکرابوو کە خوێنی هاریسن دژە دەردە و دەتوانرێ لە ڕێگەی دەرزیەوە بەکاربهێنرێت.

هاریسن بۆ دواین جار خوێنی بەخشی کە لە دوای تەمەنی ۸۱ ساڵیەوە چیتر پزیشکەکان ڕێگە نادەن کە خوێن ببەخشێ بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە و توشبوانی ئەو نەخۆشیە خوزیارن کە ڕێژەی ئەو کەسانەی خوێنەکانیان دژی ئەو نەخۆشییە بەرەو زیادبوون بچن.
و/ بەهمەن ئاراس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *