ئەم جۆرە کرمۆکەیە لە بەهاردا دەبینرێ !

یەکێکە لە جۆرە وێرانکەرەکانی کرمۆکە بە کوردی خۆمان دەڵێین (هاڕە) بۆ دار سنەوبەر و شوێنی شێدار و لە لق و پۆپەکانی دارەکاندا هێلانە دروست دەکەن .
کە یەکەمجار لەلایەن مایکل دێنیس و ئیگناس شیفرمۆلەرەوە لە ساڵی ١٧٧٥ بە شێوەیەکی زانستی وەسف کراوە،

ئەم کرمۆکانە موویان هەیە و ڕەنگی پرتەقاڵی و قاوەیی و باندێکی شینیان هەیە، و لە زستان و سەرەتای بەهاردا لەسەر دارەکان یان لەسەر زەوی ژێر دارەکان دەسوڕێنەوە، بەڵام مەیلیان هەیە لە ڕۆژدا لە هێلانەکانیاندا بمێننەوە و تەنها شەوانە دێنە دەرەوە بۆ ئەوەی خۆراک بخۆن،

هەندێک جۆری تری دارەکان دەخۆن و بە ژمارەیەکی زۆر دەتوانن بە خێرایی گەڵاکانی دارەکان ببڕن ،ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی دارەکان و زیاتر بەرەوڕووی هێرشی ئافات یان نەخۆشییەکانی تر دەبنەوە،

ئەگەر ئەم مووی کرمۆکانە بەرکەوتەی مرۆڤ و ئاژەڵان بن دەبنە هۆی خورانی پێست و چاو و قورگ و پەڵەی ئازاربەخش و لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا کاردانەوەی حەساسیەت دروست دەکات.

ڕێوشوێنی خۆپارێزی تەندروستی:
منداڵان فێر بکەن دەست لە هێلانەکانیان نەدەن یان لێیان نزیک نەبنەوە.
ڕێگریکردن لە ئاژەڵە ماڵیەکان لە دەست لێدان یان نزیکبوونەوەیان لەو هێلانانە.
ئاژەڵەکان لە دارە تووشبووەکان بە داخورانی ئەو کرمۆکانە دوور بخەنەوە.
هەروەها داپۆشین یان جێگیرکردنیان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.

ئامادەکردن و وەرگێڕان : سروشت عومەر

سەرچاوە NHS website

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *