بۆ ئەوەی منداڵەکەت تەندروست بێت ، مەهێڵە بەم شێوەیە دابنیشێت

پسپۆڕانی زانستی پزیشکی تایبەت بە منداڵان لە لۆس ئەنجلۆس هۆشیاری دەدەن بە دایک و باوکان لە دانیشتنی منداڵەکانیان ، شێوازێک کە زۆر باوە لەنێو منداڵاندا کە بەشێوەی پیتی( W ) ئینگلیزی وەسف دەکرێت وەک لە وێنەکەدا دیارە

دانیشتن بە شێوەی پیتی ئینگلیزی W

منداڵان چەندین شێوازی تایبەتیان هەیە لە کاتی دانیشتندا بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە لە دەوری کەلوپەلی یاریکردنەکانیادا دادەنیشن بەڵام دایکان و باوکان دەبێت ئاگاداری ئەوە بن هەموو جۆرەکانی دانیشتن بەسوود نین بۆ منداڵەکانیان .

ئایا W-Sitting خراپە؟
پسبۆڕانی نەخۆشخانەی منداڵان لە لۆس ئەنجلۆس دەیخەنە ڕوو کە‎ ئەم جۆرە دانیشتنە لە منداڵاندا کاتێ بوو بە خوو زیان بە جەستەی دەگەیەنێت بەشێوەیەک کە فشارێکی زۆر دەکەوێتە سەر ( ئەژنۆ و سمت و پاژ نە پێی ) منداڵەکە هەروەها‎ بڕبڕەکانی پشتی دەچەمێننەوە ئەمەش وا دەکات ئازار لە پشت و ئەژنۆی منداڵەکەدا دروست ببێت، ‎ پزیشکەکان دەست نیشانیانکردووە کە لە داهاتوودا ئەم شێوازی دانیشتنە زیانی دەبێت بۆ ئەندامانی جەستەی منداڵەکە بەتایبەتیش لە قۆناغی دواتری تەمەنیدا، زیانەکانیش لە تەمەنی منداڵیدا بریتین لە ” ئێسکە نەرمە، دواکەوتنی گەشەی کۆنتڕۆڵکردن و جێگیری لاشە، دواکەوتنی گەشەی جوڵە و بزاوتن لە ژیانی ڕۆژانەیدا.”


دەتوانیت چی بکەیت دەربارەی W-Sitting ی منداڵەکەت؟
‎پزیشکەکان چەند شێوازێکی دیکەی دانیشتنیان دەست نیشانکردووە کە دایکان و باوکان منداڵەکانیانی پێ ڕابهێنن ئەوانیش بریتین لە:
١ـ ‎دانیشتنی چوارمشقی، ئەم جۆرە دانیشتنە منداڵەکە دەتوانێت بە ئاسودەیی یاری بکات و بە ئاسانیش بەدەوری خۆیدا بسوڕێتەوە بە جۆرێک کاریگەری خراپی نابێت لە سەر ئەندامانی جەستەی منداڵەکە.

دانیشتن بە شێوەی چوارمشقی

٢ـ ‎ڕاکشانی قاچ لەسەر شێوازی پیتی ڤی ئینگلیزی”V”، سودی ئەم ڕێگەیەش ئەوەیە فشارێکی کەمتر دەکەوێتە سەر “سمت و ئەژنۆی” منداڵەکە هەروەها بڕبڕکانی پشتیشی ناچەمێتەوە .

دانیشتن بە شێوەی پیتی ئینگلیزی V

٣ـ دانیشتنی قاچەکان بۆ لایەک ڕاست یاخود چەپ ڕادەکێشێت ئەژنۆکانی دەچەمێنێتەوە بۆیە هەردوو قاچەکەی بە ئاراستەیەک لە لایەکی جەستەیدا پاڵکەوتوون.

دانیشن بە شێوەی قاچەکان بۆ لایەک

زیادبوونی گرژبوونی ماسولکەکان :
– ئەگەر منداڵێک تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی یان Hypertonia بێت، ئەوا دانیشتن لە دۆخی W دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژبوونی ئەژنۆ و پاژنەی پێی (لە کوردی خۆمان دەڵێین هەست دەکەم قاچم یان پێم تەزیوە-سڕبووە).

لە جیهانی چارەسەرکردندا، کاتێک دەخرێنە بەردەم سەرنجی دایک و باوک، وەڵامە ئاساییەکان بەگشتی بریتین لە “پێشتر هەرگیز تێبینی ئەوەم نەکردووە لە منداڵەکەمدا” یان “بە شتێکی زۆر گرنگ دامنەناوە کە بەوشێوەیە دانیشتووە” بەو پێیەی چارەسەرکەرانی منداڵان بە شێوەیەکی ڕۆتینی کاردەکەن بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم دۆخی دانیشتنە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە تێکچوونی زیادە و گۆڕینی شێوازی دانیشتنیان ، وەک لەسەرەوە باسمان کرد تاکو نەبێت بە نیگەرانی لە داهاتوودا.

ئامادەکردنی : سروشت عومەر

سەرچاوە:- Pathways kids

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *