جادە چۆڵ و سێبەر بوو ، کاتی بەیانی ئەڕۆیشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی . (گۆران)

بەیانیان وەک ئەوەی کاتێکی تایبەت و سیحراوییە ، خۆر تیشکی ئاڵتونی خۆی بەسەر دارو درەخت و زەوی و ڕووبارەکاندا دەپرشێنێ . مرۆڤ هەست بەئارامییەکی ڕۆحیی دەکات ، دوای چەند کاتژمێر لەنیوەمردنێک لەناو باوەشی شەوا ئیتر ژیانێکی نوێ وڕۆژێکی نوێ دەست پێدەکات.
بەپیاسەیەکی نەرم و هەنگاوی خاو لەڕاستە شەقامی ناو بازاڕ جیاواز لەجاران نەمتوانی بۆن و بەرامەی کولێرەی تازە برژاوی نانەواکان بکەم ، چێژم لە دەنگی پیاڵەی ناوچاخانەکان نەبرد ، سەرنجم نەچووە سەر ئەو پیرەپیاوانەی کەخەو لەنوێژی بەیانیەوە لەچاویان زڕاوەو خاوخلیچک هاتونەتە بازاڕ .
ئەوەی ئەم بەیانیە جوانەی لێتۆراندم دیمەنی ناشیرینی زبڵ و خاشاکە ، کە بەداخەوە ڕۆژانە بەوشکڵە کەڵەکەدەکات و بەبۆنەناخۆشەکەی ناچار بووم بەدەستێک لووتم بگرم و بەدەستەکەی تر وێنە .
علی ئەحمەد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *