بە بەشداری ٦٠٠ منداڵ تاقیکردنەوەی نامیلکەی ” مناڵی موسڵمان چی دەڵێت ” بەڕێوەچوو .

ناوەندی هەواڵ : علی ئەحمەد

ئەمڕۆ ٢٢ / ٧ /٢٠٢٢ قوتابخانەی گەشەی پەروەردەیی لەناحیەی زەڕایەن تاقیکردنەوەی نامیلکەی (منداڵی موسڵمان چی دەڵێ؟) بۆ ٦٠٠منداڵی قەزای شارەزوور و دەورووبەری بەئەنجام گەیاند.

شکار فەتاح سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بەشارەزوور نیوزی ڕاگەیاند : ئامانجی ئێمە دورخستنەوەی منداڵە لە شتە بێسوودەکانی ناو مۆبایل وئایپادو ئاشناکردنیان بەسونەتەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێ).

ڕاشیگەیاند : ئێمە پڕۆژەکەمان بۆخوار تەمەنی (١٥ساڵ)بووە ، تاقیکردنەوەکانیش ٣٢ فەرموودەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێ) بووە لەنامیلکەی (مناڵی موسڵمان چی دەڵێ؟)..

فۆتۆ : ئاریان فۆتۆگراف

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *