تورکیا دەیەوێت بەکوێ بگات

لەمێژە تورکیا دژایەتی کرداری باشوری کوردستان دەکات ، بەچەندین شێواز و لەهەموو سەردەمێکدا ، هەرگیز وەک کیانێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەکردووە.
ئەگەر ئەتەوێ تورک بناسیت دووکاتژمێر ببە بەکورد ، ئەمە تێکستێکی ناوازەیە دەبێت زۆر بەوردی سەرنجی بدەین و بەجوانی ئایدیای تورکیا بخوێنینەوە ، ناکرێت ئێمە دراوسێ بین و هەموو خێرێکی ئەم وڵاتە لە سوتەمەنی و ئابوری و گەشتیاری و کۆمەڵایەتی تورکیا لەبرابەش زیاتر پشکی هەبێت ، هێندە بێشەرمانە مامەڵە بکات لەگەڵ هەرێم.
بەردەوام تورکیا عوزری هەیە بۆ پێشێل کاری و خروقات و شکاندنی شکۆی وڵاتێکی وەک عێراق و هەرێم ، بەڕاستی دەبێت ئەوە بخوێنینەوە تورکیا ئەیەوێت بەکوێ بگات ، بە بۆچونی شارەزایان دەیەوێت ئەم وڵاتە کاول بکات و بەدزین و بردنی هەموو خێرو بێریەکی سەرزەوی و ژێر زەوی هەرچەندە لەئێستادا بەشێک لەم حەزانەی بەدی هاتوون .
دەبێت بەرپرسانی کورد لەوەتێبگەن هەرگیز تورکیا لەهیچ بارودۆخێکدا بەدەم کوردەوە نەهاتوون ، ئێمە پێمان خۆش بێت یان نا لەهەموو شۆڕش و بەڕخۆدان و کێشەو گرفتەکانمان ئێران بەوپەڕی هەست بەلێپرسراوییەوە هاتووە بەدەم خەڵکی باشورەوە .
ناکرێت ئەمە نادیدە بگیرێت، ئەوەش ڕوونە زۆرجار وڵاتی ئێران حسابی سەروەری خاک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات .
من بڕوام وایە تورکیا هەرگیز بەونەفەسەوە مامەڵە ناکات کەئێمە کیانێکمان هەیە، باشترین بەڵگە ڕیفراندۆمەکە بوو، هەربۆیە دەبێت بەجدی هەڵوەستە بکرێت لەسەر ئەم پێشێلکاریانەی تورکیا، بەفیعلی پێی بوترێت لەشوێنێک بوەستە ، نەک بە دەرکردنی بەیانامەیەکی لەزۆک و شەرمنانە.
وڵاتێک ئەم هەمووە سودەی بردبێت و بەوشێوەیە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکات، هەقی ئەوەی هەیە بەتەواوەتی بایکۆت بکرێت.
کامەران کەریم- ڕۆژنامەنوس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *