ڕووە ناشیرینەکەی سۆشیال میدیا

بەپێنوســی ( ئــۆرهــان کـــایــا )

بەشی دووەم و کۆتایی …

سوشیال میدیا و ئەپەکانی سۆشیال میدیا مرۆڤ بەکار ئەهێنن ؟
یان مرۆڤ ئەوان بەکار ئەهێنێت …؟

یەکەم زیانی سۆشیال میدیا : کۆتایی هێنا بەخوێندنەوە و بابەت و میتۆد و فیکر و مەعریفەی گۆڕیەوە بەوێنە و کۆمێنت و ڤیدیۆی بێ مانا ، ئەندێشە و هزری مرۆڤی بەتاڵ کردەوە لەپێگەیشتن و بیر کردنەوە ، سەدان ساڵە بیرمەند و فەیلەسوفەکان ماندوو ئەبن لەپێناو هزر و فیکری هاوچەرخ ، دیالەکتیکی هیگڵ ، تیۆری دیکارت ، دەروون ناسی فرۆید ، سیاسەتی ماکیاڤیلی ، عەشقی شۆپنهاوەر ، ئیرادەی نیچە ، فەلسەفەی خۆشبەختی ئەپیکۆر ،

ئەو فەیلەسوفانە چەند نمونەیەک بوون لەو پێناوە ژیان مرۆڤ بخەنە سەر ڕێچکەی بیر کردنەوە ، بەڵام سۆشیال میدیا ژێرخانی فیکر و بیرکردنەوەی گۆڕی بۆ فەزایەکی ساختە و بێمانا …

بەنمونە : سناپ چات ،
کاتێک لەمیوانیت نابێت نانەکەت بەگەرمی نانەکەت بخۆیت ، چونکە لەپێشدا ئەبێت سناپ بکرێت ، پاشان هێندە خەیاڵ لای سناپە لای میوان و سفرە و خوان نیە!

هەست بەوجودی خۆت ناکەیت ، لەگەشت و سەیران مۆبایل بۆتە بەدیلی پێکەنین و گفتوگۆی خێزانی و یاریە کوردەواریەکان ، خواردن بۆ گەدەیە یان بۆ سناپ …؟

ئەو ساتەی شانازی ئەکەیت بەسناپ کردنی خواردنەوە بیرت نەچێت خەڵکانێک هەیە خواردنی پێوویستیان نیە !

تۆ مرۆڤیت پێش ئەوەی کارێک بکەیت بیر بکەرەوە ،
نمایش کردنی جل و بەرگ و مۆدێل و ئەندامانی جەستە بۆتە دیاردەیەکی قێزەون ، بەجۆرێک کاتێک مناڵێکی هەرزەکار ئەچێتە ناو سناپ لەڕووی دەرونیەوە دەیان پرسیار و دڵەڕاوکێی بۆ درووست ئەبێت ، لەئەنجامدا گەورە بوو تەنها حەز و ئارەزووەکانی لا گرنگە و خاڵیە لەمەعریفە و دونیا بینی ،

سەدان بەکار هێنەری ئەپەکانی سۆشیال میدیا توشی نەخۆشی دەروونی و گرفتی گۆشەگیری بوون ، مناڵەکانتان لەسەرەتای ژیانەوە ئاشنا ئەبن بەگرتەی سێکسی و دەیان قسەی پڕو پوچ و جنێو کرداری نەخوازراو ،

ژمارەی ئەو کوڕ و کچانەی بوونەتە قوربانی لەنێو مۆبایل بەردەوام ڕوو لەهەڵکشانە ، زۆرن ئەو گەنجانەی خاڵین لەئەخلاق و وەک ڕاوچی لەناو مۆبایل کەرامەت و حورمەتی کچان و کوڕان بریندار ئەکەن ، قوربانیەکانی دەستی ئەم ئەپانە تەنها بەناو ئەژیین …!

شانازی کردن بەپارە و ماڵ و سامان و جەستەوە بۆتە دیاردەیەکی نەشیاو ، مێشکتان بەکار بهێنن نەوەک ماسولکەکانتان یان جەستەتان …!
مرۆڤ لەو سناپە نەگریسە خۆی نیە !

نەچاوەکانی نەپێست و نە شێوازی لەخۆی ناکات ، برژانگی ساختە و قژی ساختە ! ڕەنگی ساختە و جەستەی ساختە !
تەنانەت ئایدیا و وتەکانیشی ساختەن و دوورە لەکەسایەتی خۆی ،
خەڵەتاندن و فریوودانی کچان بەئۆتۆمێل و پارە و ماڵ و سامان و گوفتاری باق و بریق !

لەناو ئەم ئەپانە ، هەموو کەس پاڵەوان و فیمینیست و ڕۆشنبیر و پیاوە ، بەڵام لەسەر زەوی تەنها بەناسنامە پیاو !
ئەم فەزای گەوجاندنە تا کۆتایی خێزان و ڕەسانەیەتی بەردەوام ئەبێت ، چونکە ئەم ئەپانە پڕن لەنامەرد و لات و پووت ،

وێنە و پەیام و ڤیدیۆکانی نێو ئەم ئەپانە مەترسیدارترین جۆری پەیامن بۆ …؟
چونکە بەفلتەردا تێناپەڕن و بێ باوک و دایکن ، هەموو لات و پوتێک ئەنوسێت و پەیام و کۆمێنتی هەیە …!

مناڵەکانتان فلتەری بۆ چیە ؟
مناڵ بەو میهرەبانی پاکیە چ پێووویست بەفلتەر ئەکات ،
خوار هەژدە ساڵ بێت نابێت مۆبایل بەکار بهێنێت ،
نابێت سەیری ئەو ئەپانە بکات ، چ جای ئەو هەموو کچ و کوڕە سکۆر ئەکەن و سناپ ئەکەن …؟

بەشێوازی ( محاکات ) خۆت و ماڵ و خێزانت ببە بۆ بیست ساڵی ئاییندە ، چ کارەساتێک ڕوو لەم وڵاتە ئەکات ؟
ئاییندەی ئەم هەموو خێزانە بە کوێ ئەگات …؟

نمایش کردنی سمت و ڕان و سنگ و هتد…
بەکوێمان ئەگەیەنێت …؟

پرسیار :
تۆ لەناو مۆبایەلەکەی دەستت ، سناپ و فەیس بوک و انستاگرام و تویتەر و تیک تۆک و تیلیگرام و یوتیوب و ئەو هەموو ئەپەت بۆ چیە …؟

ئەو هەموو کاتەی ژیانت بەچیەوە سەرف ئەکەیت ،
مرۆڤێک دوو رۆژی وەک یەک بێت دۆڕاوە ( محمد )
درودی خوای لەسەر بێت ،

هۆکاری هەڵکشانی ئەو ڕێژە زۆرە لەجیابوونەوە لەدادگاکان پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەمۆبایلەوە هەیە ، تەنانەت ئەو ژن و پیاوانەش لەڕووی ئابوریەوە ژیانێکی باشیان هەیە بەدوور نین لەم کارەساتە ،

کوشتن و دزین و تەشهیر و سەدان تاوانی دیکە ، بەندیخانەکان بەسەدان و هەزاران قوربانی و تاوانباری سوشیال میدیای تێدایە .
مۆبایل کۆمەڵگای ڕۆژئاوا و ئەوروپای بەکوێ گەیاند و ئێمەشی گەڕاندەوە بۆ کوێ …؟

بەبڕوای من هەرگیز جارێکی دیکە مرۆڤایەتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش مۆبایل و ئەنتەرنێت ، پێوویست بزانین چۆن لەگەڵ ئەم تەکنەلۆژیا هەڵس و کەوت بکەین ،

Sarbast Shex burhan, [7/20/2022 9:19 PM]
ئەو ئەپانە زیرەکن و چاودێری ژیانت ئەکەن ، ئەزانن لەکوێیت ، چی ئەکەیت ، چی ئەخۆیت ، چۆن بیر ئەکەیتەوە و لەماڵیت یان نا …!
تەنانەت بەپێی حەز و ئارەزوو و ئایدیات ڕیکۆمێندت بۆ ئەکەن .

من بۆ ئەوە نێردراوم ئەخلاق و ڕەوشتی مرۆڤایەتی کامڵ بکەم ( محمد ) درودی خوای لەسەر بێت …
بڕواداری ڕاستەقینە بەدەست و زمانی ئازاری بڕواداری دیکە نادات ( محمد ) درودی خوای لەسەر بێت .
تۆ ئەگەر باوەڕت بەخوا و ڕۆژی دوایی هەیە یان قسەی خێر بکە یان بێدەنگ بە ( محمد ) درودی خوای لەسەر بێت .

چەند نمونەیەکی کەم بوو لەفەرموودە پیرۆزەکان ، ئایا ئەوەی لەناو فەزای سۆشیال میدیا ئەگوزەرێت لەچ ڕوویەکەوە لەگەڵ مەنهەج و فیکری ئیسلام ئەگونجێت ؟

مۆبایلەکەی دەستت تا چ ئاستێک فێری ژیان و میکانیزمیی ژیانی کردوویت ؟
مۆبایلەکەی دەستت تا چ ئاستێک لەکاتی خۆت و ماڵ و مناڵ و دۆستانت ئەبات بۆ خۆی …؟

ئێستا لەخۆت بپرسە : ئایا تۆ مۆبایل بەکار ئەهێنیت یان ئەو تۆ بەکار ئەهێنێت …؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *