پەروەردەی شارەزوور تاکە فەرمانگەیە کەکارەبای هەمیشەی نیە ، تەنانەت موەلیدەیەکیان هەیە دەستی دووە

علی ئەحمەد : ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ ٢١/ ٧ / ٢٠٢٢ کۆتای هات بەتاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی .

لەوەڵامی پەیامنێری شارەزوورنیوزمامۆستا (محمود حمەامین) بەڕێوبەری پەروەردەی شارەزوور بە وەکالەت ڕایگەیاند: کەتاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ بەبەشداری ١٢٥٠ خوێندکار لە ٢٥ هۆڵ ئەنجام دراوە ، کەلەو ڕێژەیە ١٥ هۆڵ تایبەت بووە بەبەشی زانستی و ١٠ هۆڵیش بە وێژەییەکان.

هۆڵێکیش تایبەت کراوە بۆ خوێندنە ئیسلامیەکان .

سەبارەت بەگرفتەکانی بەردەم تاقیکردنەوەکان بەڕێزیان ئاماژەی بە کەمی بیناو نەبوونی هۆیەکانی فێنکردنەوە دا ، لەکاتی دیمانەکەشدا کارەبا کوژایەوە ئەوەش وایکرد پەیامنێرەکەمان ئەوەش بکات بەپرسیار و ئاراستەی بەڕێزیانی بکات ، ئەویش ڕایگەیاند کە لە ٢١-٨-٢٠٢١ چەندین جار بەسەرووی خۆی ڕاگەیاندوە کە کارەبای هەمیشەیان بۆ دابین بکەن بەڵام تائێستا بۆیان نەکراوە.وتیشی کەلەشارەکەدا تاکە فەرمانگەن کەکارەبای هەمیشەیان نیە ، تەنانەت موەلیدەیەکیان هەیە کەدەستی دووە .

لەبارەی کەمی بیناو بۆ خوێندنی ئەمساڵ پێی ڕاگەیاندین کە بینایەک لەسەدا نەوەدو پێنجی تەواو بووە کەچاوەڕێ بووین ئەمساڵ خوێندنی تێدابکرێت بەڵام هێشتا تەواونەبووە .

بینایەکی تریش لای دادگای شارەزوورە ئەویش لەسەدا هەشتای تەواو بووەو کارکردن تیایدا وەستاوە ئاماژەشی بەوەدا دواناوەندی ئالانیش چەندین جارە بەڵێنیان پێداوین بۆ نۆژەن کردنەوە کەبەداخەوە هێشتا هیچی بۆنەکراوە .

سەبارەت بەقەرەباڵغی پۆلەکانی خوێندن باسی ئەوەی کرد کە قوتابخانەی (دەرسیم)٨٨٠ قوتابی تێدایە کەئەمە ڕێژەیەکی زۆرە .

قوتابخانەی (سەردەم) پۆلی هەیە کە ٤٠ قوتابی تێدایە کەبەداخەوە زۆر نەگونجاوە بۆ خوێندن و وانەوتنەوە .

سەبارەت بەڕاگیرانی هێڵی ئینتەرنێت بە هەوڵێکی زۆر باش وبەرهەمداری دانا کەڕێگە لەزۆر خروقات دەگرێ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *