ئاگادارییەک ، لە لیژنەى باڵاى بەناوکردنى خانووە زیادەڕەوەکان ، لە سنورى قەزاى شارەزوور .

بۆ جارى دووەم ئاگادارى گشت ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە خاوەنى زەوی و خانووی زيادەڕەوین ، لەسەر زەوى شارەوانییەکانى (شارەزوور، زەڕایەن ، نصر ) لەسنوورى قەزاى شارەزوور .
ڕێککەوتی(٩/٩/ ٢٠٢٢) کۆتا ڕۆژی وەرگرتنى داواکارییەکانییانە بۆ تەملیک کردنى خانووە زیادەڕەوەکان ، پاڵپشت بەمادەى (٢) بڕگەى (٣) لەیاسایی ژمارە (۷)ى ساڵى ۲۰۲۱.
دواى ئەم ڕێککەوتە داواکارى لەهیچ هاوڵاتییەک وەرناگیرێت و مافى تەملیک کردنیان نابێت و زەوی و خانووە زیادەڕەوەکان بەناوى شارەوانىیەکانەوە تۆماردەکرێت.
بەپێى یاسای ژمارە(۱)ى ساڵى ۲۰۲۱ بەزیادکردنى ئاشکرا دەفرۆشرێت.
بۆیە تکایە پەلەبکەن لەپێشکەشکردنى داواکارییەکانتان بۆ یەکە کارگێڕییەکان و ئەم هەلە لەدەست نەدەن، دڵنییاتان دەکەینەوە کە لیژنەکانمان تەواوى ئاسانکارى و هاوکاریتان دەکەن.
لیژنەى باڵاى بەناوکردنى خانووە زیادەڕەوەکان لە قه زاى شارەزوور
٢٠٧٢٠٢٢

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *