‎هاوڵاتیانی كوردستان ، سەرجەم سیاسەت مەدار و حیزبە كوردستانیەكان

(نوسینی(محمد تۆفیق
‎هاوزمان و هاوشاریانی خۆشەویت، سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان ، ئێمەی میللەتی كورد لەپێش دروستبوونی حكومەتی كوردیەوە توشی چەندەها نەهامەتی و كوشتن و كوشتار بووینەوە ، گەرچی تەواوی ڕێگاكان بۆ ئازاردان و دەرهێنانی ڕەگ و ڕیشەی كورد تاقی كرایەوە لەلایەن سەرجەم دوژمنانی گەلی كوردستان ، بەڵام هیچ لە ڕێگاكانی دوژمن بۆ لەناوبرنی میللەتی كورد سەری نەگرت ، ئەمەش بەهۆی یەكڕیز و یەكدەنگی میللەتی كورد و سیاسییەكانی سەردەمی هەژاری توانرا ئامانجی دوژمن بۆ لەناوبردنی خەڵكی كوردستان و داگیركردنی خاكەكەمان پوچەڵ بكەینەوەو لەباری بەرین ، ئێستاش بەهۆی یەكڕیز نەبوونی گەلی كورد و لە خۆگۆڕانی بەرپرسان و سەركردەكانی سەردەمی شاخ دۆخی كوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت ، جگە لەوەی ئەم دۆخەی ئێستای میللەتی كوردستان دوژمنی خەڵك و خاكی كوردستان ئاسودەدەكات و وە ژیان و گوزەرانی خۆمانیشی وێران دەكات بەڕێژەیەك شیرازەی خێزانەكان تێك بدات ، گەنجان نیشتیمان و زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن و نەفرەتی لێ بكەن و ڕوولەوڵاتی بێگانە بكەن، ڕۆژانە بەهۆی سەختی ژیان و بێ كارییەوە هاوزمان و هاوڵاتیانمان كۆتای بە ژیانی خۆیان دەهێنن


‎سەرجەم سیاسیەكان و حیزبە كوردستانییەكان ، ئێوە ئەوەتان بیر نەچێت كە هەرچەندە باش و دڵسۆزو خەمخۆری ئەم وڵاتەبن هەزارهێندە میللەتی كورد پارێزگاریتان لێ دەكات و دەنگتان پێ دەدەن ، لای هەمووان ڕوونە ئێوەش مانەوەتان لەدەسەڵات دەوێت بۆیە بۆ مانەوەتان ڕێگای سەربەرزی بەكاربهێنن كە لای خودا و ئێمەش جێگەی تەقدیر دەبێت ، ئیتر بۆ ڕێگایەكی ناشرین بەكاردەهێنن كە بەر نەفرەتی خودا و میللەت بكەون ،تكایە ئیتر دەست لە موزایدەو ناشرینكردنی یەكتر بهێنن ئەمە نە خزمەت بە ئێمە دەكات نە بە خۆشتان.

‎وەرن با پێكەوە بژین بەجۆرێك خۆمان تێیدا ئاسودەبین و ئامانجی دوژنیش شكست پێ بهێنین ، توركیا و ئێران و بەغدا و وڵاتان سەلماندیان دڵسۆزمان نین وەرن با ئێمە خۆمان دڵسۆزی خۆمان بین و پێكەوە بە هاوكاری یەكتر ئەم كوردستانە جوانتر و ئارامتر بكەین و ئاواتی سەربەخۆی بەدی بهێنین


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *