بەڕێوبەری فرۆكەخانەی عەربەتی
كشتوكاڵی ڕایگەیاند لەسەر داوای حوكومەتی ناوەند بڕیار دراوە فرۆكەخانەكەیان لەماوەیەكی نزیكدا بكرێت بە فرۆكەخانەیەكی ڕاھێنانی گشتی سەر بە عێراق .
ئەندازیار نەورۆز عەبدول قادر، بەڕێوبەری فرۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، تایبەت بە شارەزوور نیوز ڕایگەیاند، “حوكمەتی ناوەند كە لێپرسراوی یەكەمە بەرامبەر بە گشت فرۆكەخانەیەكان لە عێراقدا ، بڕیاریدا لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگایان بودجەی پێویست بۆ فراوانكردنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت تەرخان بكات و بكرێت بە فرۆكەخانەیەكی ڕاھێنانی گشتی، فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت كە تاكە فرۆكەخانەیەی بچووكە كە ڕێگەپێدراوە لە عێراقدا لە دوای ٢٠٠٣ وە، حوكمەتی بڕیاری داوە بیكات بە فڕۆكەخانەیەكی ڕاھێنان، بەمەش دەبێتە تاكە فڕۆكەخانەی ڕاھێنان لە عێراق ، بە جۆرێك كە پێشتر درێژیەكەی ٥٠٠ مەتر بووە دەكرێت بە دوو كیلۆمەتر “.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەم پڕۆژەیە كە چوار ساڵ لەمەوبەر بڕیاری لێدراوە ماوەیەكە بودجەی بۆ تەرخان كراوە و لە ئێستادا %٩٠ كارەكانیان تەواو بووە “.
ھەروەھا ناوبراو وتیشی، “كە ئەو دەنگۆیانەی كە گوایە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت دەكرێت بە فرۆكەخانەیەكی سەربازی سەرجەمیان دورن لە ڕاستیەوە “.
موسلیم حسن – شارەزوور نیوز