بۆ دەنگدەرانی قەزای شارەزوور دەنگ بەکێ؟ بۆچی؟

مەریوان تۆفیق


لەپرۆسەی دیموکراتی دا، دەنگدەر ئازادە لەدەربڕینی ڕای خۆی لەبوارە جۆراوجۆرەکانی کایەکانی ژیان، ئەم پرۆسەیە مێژوویەکی درێژی ھەیەو دەگەڕێتەوە بۆ پێنج سەدە پێش زاین
مەبەستی نوسینەکەی من ئەوەیە بڵێم قەزای شارەزوور یەکێکە کەو قەزایانەی تائێستا دەکرێت بڵێین”بێ خاوەنە” لەتەواوی پرۆسەی سیاسی عێراق و ھەرێم!!! لەوزەمەنەی ھەڵبژاردن دەکرێت کاندید لەزۆرینەی ناوچەجیاوازەکانی کوردستان دەچنە پەرلەمانی عێراق، بەڵام شارەزوور پاسەوانی پەرلەمانتاری عێراق-یشی نیە!!! حکومەتی عێراق پێکدێت و کورد وەزیرو دەستەو پۆستی بەردەکەوێت، بەڵام شارەزووریەک نابینین لە پۆستێکدا تا دڵی پێخۆشبکەین!!، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و کاندیدی ناوچەکانی دیکەی ھەرێم دەچنە پەرلەمان و شارەزووریش بێ کاندید!! حکومەت پێکدێت و شارەزوور نە وەزیر نەبریکار نەبەڕێوەبەری گشتی…ھیچ پۆستێکی نیە!!! لەھەموو ئەوانە خراپتر شارەزوور تائێستا”قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە”یەکیشی نییە!!!، دەبێت خەتای کێبێت؟ کێ بەرپرسیاربێت؟ بۆ شارەزوور کەسی شیاو گونجاوی تێدانیە؟!، ئایا دەنگدەری نیە کە نزیک بە حەفتاو یەک ھەزار دەنگدەر بەبنکەکانی قەرەگۆلەوە ھەن
دڵخۆشم بەوەی لەئێستادا ژمارەیەکی باش کاندیدمان ھەیە لە پارتەسیاسیە جیاوازەکان لەسەر ئاستی قەزای شارەزوور، ئەم کاندیدانە شایستەی چونە پەرلەمانن، ھەندێکیان لەئێستاوە بانگەشەی ئەوەدەکەن ئەو تاپۆیەی چەندین ساڵە دراوە بەحزبی سۆسیالیست لەدوای ھەڵبژاردن لێیان وەردەگیرێتەوەو دەبێت ئیتر شارەزووریەکان ببنەوە بەخاوەنی پۆستەکانی خۆیان، دڵخۆشم بەوەی لەدوای ئەم ھەڵبژاردنە گۆرانکاری باش لەسنووری شارەزوور رووبدات، بۆیە دەخوازم لەتەواوی ھاووڵاتیانی شارەزوور دەنگ بەکاندیدەکانی سنوورەکەی خۆیان بدەن تاچیتر”بێ خاوەن” نەبین و کەسانێک کە ھیچ بەھایەکیان نیەو لە شارەزوور پۆستیان پێدراوە بیان نێرینەوە بۆ شوێنی خۆیان و کەسانی شیاو لە شوێنیان دابنێین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *