تیمێکی پزیشکی هندی دێتە شارەزوور بۆ پشکنینی یاریزانی ناوچەکە

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی شارەزووری حزبی شیوعی ، لە ڕاگەیەنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( فەیسبووک ) ڕایانگەیاند کە تیمێکی پزیشکی دێت بۆ شارەزوور بۆ پێشکەش کردنی وانەیەک لەبوارەکانی شکاوی و ئیسابە و پشکنینی یاریزانانی ناوچەکە.
دەقی ڕاگەیانراوەکە:
بۆبەڕێز :-وەرزش کارانی شارەزوور
بابەت:-بانگێشتنامە
بەڕێزان بەمەبەستی پشکنینی یاریزانانی شارەزوور لەدریژەی کارو چالاکێکانمان لە کۆمیتەی ڕێکخستنی شارەزووری حزبی شیوعی کوردستان ، تیمێک لە پزیشکی پسپۆڕی هندی بواری شکاوی و ئیسابە دەهێنرێت بۆقەزای شاڕەزوور 
بەرنامەکان 
کاتژمێر:-۹ی بەیانی وانەیەکی تایبەت لەلایەن پزیشکی تایبەت بەسەلامەتی یاریزانان لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسابە
کاتژمێر:- ۱۰:۳۰دەست دەکرێت بەپشکنینی یاریزانان 
بەرواری:- هەینی ۱٤ی ۹ی۲۰۱٨
کاتژمێر :- ۹ی سەرلەبەیانی
شوێن :-بارەگای ڕێکخستنی شارەزووری حزبی شیوعی کوردستان
بۆناونوسین پەیوەندی بکە بە ژ.م ۰۷٥۰۱۰۲۷۳۲٥
شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *