بۆچی تەنها کاندیدی بەرەو ئیسڵاح ئامادەی گفتوگۆی کاندیدەکانی شارەزوور بوو؟ گفتوگۆکە بە وێنە .

لەگەڵ
دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژرادن بۆ پەرلەمانی کوردستان ،ئێمە وەک سایتی
شارەزوورنیوز کە لە لایەن کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشەوە بەڕێوە دەبرێت بڕیارماندا بە
سازکردنی گفتوگۆیەک بۆ کاندیدەکانی شارەزوور کە خۆیان بناسێنن و ڕووبەڕوو باس لە
پلانی ٤ ساڵیان بکەن  ئەگەر دەنگیان
بەدەستهێنا و چوونە پەرلەمان هەروەها بە 
هۆکاری ئەوەی ڕێژەیەک زۆر کاندید لە سەرجەم لایەنە جیاوازەکان لەم سنورەدا
هەڵبژێردراون بۆیە پەیوەندیمانکرد بە سەرجەم کانیدەکانەوە بەبێ جیاوازی
کاندیدەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و حیزبی شیوعی کوردستان هەر لە سەرەتاوە بە ئێمەیان وت
کە ناتوانن ئامادەبن بە هۆکاری جیاواز،کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی
گۆڕان ، پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کاندیدی بەرەو ئیسڵاح ئامادەیی خۆیان دەربڕی
بە بەشداری کردن لە گفتوگۆکەدا. بڕیاردرا ٢٠/٩ کاتژمێر ٣:٣٠ گفتوگۆکە پێشکەشبکرێت
، شەوێک پێش پانێڵەکە کاندیدەکان دوبارە لە هاتنیان دڵنیا کراینەوە ، ئێمە وەک
ئامادەکاری پانێڵەکە سەرجەم ئامادەکاریەکانمان تەواوکرد لە گرتنی هۆڵ ، ڕێکخستنی
دەنگ ،هێنانی هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی هۆڵەکە .بەڵام ئەوەی جێگەی داخ بوو چەند
کاتژمێرێکی کەم لە پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکە ٣ لە کاندیدەکان بە ئێمەیان ڕاگەیاندن
کە ناتوانن بەشداربن بە هۆکاری جیاواز  ،
تەنها مامۆستا ئەبوبەکر کاندیدی بەرەو ئیسڵاح لەسەر بەڵێنی خۆی بوو 
ئامادەبوو
لە گفتوگۆکەدا
ئێمەش
گفتوگۆکەمان دەستپێکرد و مامۆستا باسی ئەزموونی خۆی و پلانی خۆی بۆ ٤ ساڵی
 

 ئایندەکرد ئەگەر بچێتە پەرلەمان و
ئامادەبوون پرسیارەکانیان ئاڕاستەی مامۆستا کرد



ئەوەی
جێگای نیگەرانی ئامادەبووان بوو نەهاتنی کاندیدەکان بوو.
 

داوای
لێبوردنی  سەرکۆ ئازاد گڵاڵی کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *