لەلایەن بێستون تاوگۆزیەوە وتەبێژی لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داواکاریەک ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی بۆ قەزای شارەزوور دەقی داواکارییەکە کە لە ئەکاونتی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە
بەڕێز شێخ لاھور ،قەزای شارەزور پێویستی بەبەڕێزتانە
بەڕێز کاک شێخ لاھور شێخ جەنگی
بابەت / داواکاری
پاش ئەوەی بەھەوڵی بەڕێزتان نۆژەن کردنەوەو گۆڕینی چیمەنی دەست کردی یاریگای زانکۆ کەوتوەتە بواری جی بەجێ کردنەوە ،داوا لەبەڕێزتان دەکەم کە ئەو چیمەنەی کە لادەدرێت بەدیاری پێشکەش بە یاریگای خالی کاکەم لە قەزای شارەزوور بکرێت تا ئەو کاتەی خەیرۆ مەنێک دەستی ئاوەدانی دەگات بەو یاریگایە چونکە زیاتر لە چل تیپی میللی تەنھا ئەو یاریاگایان ھەیە کە چیمەنەکەی لە گەڵ شەقامە قیرەکانا جیاوازیان تەنھا ئەوەیە چیمەنەکە رەنگی سەوزەو شەقامەکە ڕەشە، ھەر بەو ھۆیەشەوە ساڵانە چەندین ێاریزان دوچاری پێاکانی سەخت و زمانقوتدان دەبن .
بەڵام ئەو چیمەنە لادراوەی یاریگای زانکۆ دەتوانێ چەند ساڵێ خزمەتی ئەو شارە بکات.
چاوەڕێی وەڵامی جدی بەڕێزتانم بۆ ئەو کارە .
لەگەڵ ڕێزمدا
بێستون تاوگۆزی
وتە بێژی لیژنەی رۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان