شیلان قازی
ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بەو وێنەی بلاوکراوەتەوە
دەقی ڕونکردنەوەکە
ھاوڵاتیانی بەرێز و خۆشەویست……
چەند ڕۆژێکە چەندین پەیج وێنەی چەند پۆلیسێک بڵاودەکەنەوە بەڵام بێ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ مێژووی وێنەکە ،
لە ھەمو ھەڵبژاردنێکدا ئەم وێنەیە بڵاودەکەنەوە بەمەبەستی تایبەت،
بۆیە ئێمە مێژووی ئەم وێنەیە پشت راست دەکەینەوە….؟!
یەکەم/ ئەم وێنەیە کۆنە و ساڵی 2005 گیراوە
کاتێک بەڕێز «مام جەلال»بۆتە سەرۆک کۆماری عێراق،وێنەکەش بەڕۆژ گیراوە نەک بە شەو.
دووەم/ئەم پۆلیسەش کەلە وێنەکەدا دیارە ئیجرائەتی لەگەڵ کراوەو لە وێ نەماوە.
بۆیە ھیوادارین ھەموو لایەک ڕاستییەکان بزانن و بۆ مەبەستی تایبەتی بەکاری نەھێنن، وە ھاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە ، کە ڕێگا بەکاری لەوشێوەیە نادەین لە لایەن کارمەندەکانمانەوە.
بەشی پۆلیسی قــەزای شــــارەزوور
٤/١٠/٢٠١٨