ئایفۆن 8 هەڵەچێت.. هۆکارەکەی ئاشکرا کرا..


ئایا موبایلیلەکانی ئایفۆن ٨ پڵەس ھەمان چارەنووسی موبایلەکانی سامسۆنگێ ساڵی پار گالاکسی نۆت ٧ یان دەبێت یان نا؟ ئەمە پرسیاری ئەو بەکارھێنەر و شارەزایانەیە دوای زیاد بوونی حاڵەتەکانی “ھەڵچوون “ی پاتریەکانی موبایلە نوێیەکە کە وادەکات شێوەی تێک بچێت و لەکار بکەوێت. 
لە سەرەتای حە فتەی پێشوەوە ماڵپەڕەکانی ھەواڵ و تەکنەلۆژیا باسی حاڵەتەکانی ھەڵچوونی موبایلە نوێیەکانی ئەپڵ ئایفۆن ٨ پڵەس دەکەن لەکاتی شەحن کردنیاندا، کە وادەکات موبایلەکە ھەڵبچێت و نەتوانرێت چیدی کاری پێبکرێت.لەوبارەوە پێگەیەکی تایبەت بەراپۆرتە هەواڵییەکانی بواری تەکنەلۆجیا دەڵێت: گەر ئەو هەواڵە راستبێت ئەپڵ رووبەری کارەساتێکی گەورە 



دەبێتەوە.

وە لە کاتێکدا کە لە حەفتەی پێشودا سێ حاڵەتی ھەڵچوون تۆمار کراوە بەڵام ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات بۆ ئەوەی ببێت بە پێنج حاڵەت دوای تۆمات کردنی دوو حاڵەتی نوێ لەم ھەفتەدا وە بەتایبەتی لە ئاسیا و کەنەدا و یۆنان تۆمار کراون،وە ئەوەی جێگای تێڕامانە کە دوبارە تەقە لە درگای کێشەی پاتریەکان دریایەوە کە کۆمپانیای سامسۆنگ ساڵی پار توشی بوو لەگەڵ موبایلەکانی گالاکسی نۆت ٧ کە بوە ھۆی زیانێکی مادی گەورە و ناوبانگی بۆ کۆمپانیاکە.

بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارانە لەلایەن خۆیەوە سایتی the next web لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند: کۆمپانیای ئەپڵ پشتی بەستووه‌ بە کۆمپانیای Amperex Technology Limited کە ئەم کۆمپانیایە ھەمان ئەو کۆمپانیایە کە پاتری موبایلەکانی گالاکسی نۆت ٧ تیان بەرھەم ھێناوە بۆ یە گومان دەکرێت ھەمان جۆری کێشە لە موبایلەکانی ئایفۆن ٨ دا ھەبێت.

‎سەبارەت بەمەش کۆمپانیای ئەپڵ تایبەت بۆ گۆڤاری گاردیانی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەیەکیان سەبارەت بە ھەڵچوونی موبایلەکانی ئایفۆن ٨پڵەس کردوە ولێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو حالەتانەی کەتیایدای تۆمار کراوە دەکەن.

سەرچاوە:
Thenextweb.com
Th3professional.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *