بۆیەکەمین جارە خولێکی لەم شێوە بۆ وەرزشوانان بکرێتەوە.

            شارەزوور نیوز-کاروان کەریم

قەزای شارەزوور یەکێکە لەو قەزایانەی بە پایتەختی وەرزژ ناسراوە، چالاکوانان و گروپ و ڕێکخراوەکان لە هەوڵی ئەوەدان زۆرترین بایەخ بە ڕەوتی وەرزش بدەن، هەربۆیە خولێ بۆ وەرزشوانانی  ئەو سنورە کرایەوە و وەک بەژداربووانی خولەکە دەڵێن، “بۆ یەک هەمین جارە خولێکی ئاوا بۆ وەرزشوانان دەکرێتەوە”

سەرهه نگ کریم بەژداربویەکی خولەکە بۆ شارەزوور نیوزی ڕاگەیاند: من وەکو بەشداربوویەکی ئەم خولە وەرزشییە، زۆر سوپاسی ڕێکخەران و مامۆستای خولەکە دەکەم، هیوادارم ئەمجۆرە خول و وۆرکشۆپانە بەردەوامی هەبێت و
بەردەوامی هەبێت، وە هیواخوازم کە بەردەوامی هەبێت تا لە چاوی خەڵکیدا ئاسایی دەبنەوە، زۆریش بە پێویستی دەزانین و سودی باشمان لێبینی.

لەلایەکی تریشەوە محمد حاجی سەرپەرشتیاری خولەکە ڕای گەیاند:  بە باشمان زانی خولێکی سێ ڕۆژەبکەینەوە لەبواری وەرزشدا بۆئەوکەسانەی ئارەزوومەندی بواری وەرزشن بکەینەوە  بۆئەوەی سەقافەتێکی پێش وەختیان هه بێت لەبواری وەرزشدا.

ووتیشی وانەکان خۆی لە (کاریگەری وەرزش لەسەرتاکەکانی کۆمەڵگا ـ وەرزشکار بەتایبەتی) لە کۆتایشدا  هیوای خواست  لەم جۆرە خولانە بکرێنەوەو تەماحێک بۆ وەرزشکاران دروست بکات هه رچی نەبێت سەقافەتێکی پێش وەختەی وەرزشیان هه بێت بتوانن بەشێوەیەکی تەندروست وەرزش بکەن لەش ولارێکی ڕێکیان هه بێت ئەم خولانە بەردەوامیان هه بێت بۆئەوکەسانەی یەکەم جارە دێنە ناو وەرزشەوە بتوانن بەرکەوتنێکی جوان نمایش بکەن لەبەرئەوەی دووربن لەبەرکەوتنی زبر.

لای خۆشیەوە ئارام مەحمود مامۆستای خولەکە ڕوونی کردەوە: وەك هەموو لایەک ئاگادارە  كە گروپی ھێما ھەستاون بەكردنەوەی خولێكی ڕۆشنبیری وەرزشی بۆ  ماوەی ٣ ڕۆژ لەقەزای شارەزوور بۆ گەنجان و وەرزش كارو وەرزش دۆستانی ناوچەكە ، خۆشبەختانە خولەكە بە سەركەوتویی بەڕێوە چوو.

گوتیشی وەزشكاران خۆشحاڵن بەم جۆرە خولانە ، لەم خولادا زیاتر تیشكمان خستۆتە سەر سێ لایەن كە زیاتر خزمەتی وەرزشكارو خەڵكانی ئاسایی دەكات ، بابەتەكانیش ھەریەكە لە   ( كاریگەری وەرزش لەسەر تاكەكانی كۆمەڵگا بە گشتی و وەرزشكار بەتایبەتی ، چۆنیەتی ڕێكخستن ژیانی ڕۆژانەی وەرزشكار ،  فریاگوزاری سەرەتایی و كاریگەری و لێكەوتەكانی ) ، کە ئامانجمان لێی بەرێوپێشچونی ئاستی وەرزشی بوو لە ناوچەکەدا.

زیاتر گوتی گەنجان زۆر باش بابەتەكان وەردەگرن و ئارەزومەندی بابەتەكەن ، سەرباری ئەوەی كە خولەكە یەكەمجارە لەناوچەكەدا دەكرێتەوە ، ڕێژەی بەشداربوان لەسەرو ١٥ كەسەوە بوون ، وە ئێمە گرنگ ژمارەی بەشداربوان نیە بەلامانەوە ، زۆر ترو زیاتر ھەوڵی كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە دەدەین بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە ڕۆشنبیری گەنجان و خانەوادەكانیان زیاتر پێش بخەین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *