بۆچی دوای هەستان لەخەو هەست بە ماندوویەتی دەکەین؟

زۆربەی کەسەکان سەرباری ئەوەی بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر یاخود زیاتر دەخەون، بەڵام دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستن هەست بە ئازارێکی زۆری جەستەیان دەکەن.

گۆڤاری “بریفنشن”ی ئەمەریکی هۆکارەکانی هەستکردن بە ماندوویەتی لە دوای هەستان لە خەوی ئاشکراکردووە، کە بریتین لەمانە:

-خاوبوونی جوڵەی خوێن

توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە لەکاتی هەستان لە خەو تاکو نیو کاتژمێر جوڵەی خوێن بۆ میشک خاوتر دەبێت، بۆیە هەست بە ماندوویەتی دەکرێت

-مانەوە لەبەردەم شاشەکان

سەیرکردنی شاشەکانی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل پێش خەوتن کاریگەری لەسەر خەوتن و تەندروستی کەسەکە دەبێت، لەبەر ئەوەی رێگری لە رژانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەکات، بۆیە شارەزایان بە گرنگی دەزانن تاکو یەک کاتژمێر پێش خەوتن ئەو ئامێرانە بەکارنەهێنن.

-پاک و خاوێنی ژووری نوستن

توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە پاک و خاوینی ژووری نوستن هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر بخەویت.

-کافیین

دەبێت پێش خەوتن ئەو خواردنەوەیانە نەخۆینەوە کە ماددەی کافیینیان تێدایە، لەوانەش قاوە و خواردنەوە کحولییەکان، چونکە رێگری دەکەن لەوەی بکەوێتە قۆناغی “خەوی قوڵ”ەوەم، بۆیە باشتر وایە تاکو چوار کاتژمێر پێش خەوتن ئەو خواردنەوانە نەخورێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *