سەرکۆ ئازاد گڵاڵی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی ئاوی هەواری شار و گەڕەکی ڕۆژئاوا دەکات لە قەزای شارەزوور

بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی ئاو لەهەردوو گەڕەکی (هەواری شار ) و (ڕۆژئاوا) لە قەزای شارەزوور (سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسێۆنی سەوز کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرد.

تیایدا گلەیی و ڕەخنەی دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکەی خستە ڕوو.

ئەو ڕایگەیاند کەئەو دوو گەڕەکە لەحەفتەیەکدا تەنیا یەک جار و لە ڕێگەی تەنکەرەوە ئاویان پێدەگات کە ئەمە بەشی پێدویستی ڕۆژانەیان ناکات.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گەڕەکی (هەواری شار) لە ساڵی  ٢٠٠٩دروستکراوەو پێک هاتووە لە ٢٠٠ماڵ و دووجار لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی پارەی بۆتەرخان کراوە بەڵام بەداخەوە تائێستا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە .

سەرکۆ ئازاد ئەوەشی ڕوونکردەوە کەئەوان لە وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی شارەوانی بەدواداچونیان کردوە بۆ ئەو مەبەستە ، باسی لەوەش کرد کە لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پارە تەرخانکراوە تا لەحەفتەیەکدا کاتی پێدانی ئاو بکرێ بە دووجار لەحەفتەیەکدا.

داواشی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ئاوڕ لەکێشەی ئەم دووگەڕەکە بداتەوە

ئامادەکردنی : علی ئەحمەد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *