هەلی کار بۆ دەرچوانی دانەمەزراو و شارەزایانی زمانە بیانیەکان

هەلی کار ئەو بەڕێزانەی شارەزاییان لە هەرزمانێکی بیانیی(ئینگلیزیی،عەرەبیی،فارسیی،ئەڵمانیی، فەڕەنسیی،٠٠٠٠) هەیە،”تایبەت دەرچووانی دانەمەزراو”، ئەتوانن داواکارییەک پێشکەش بکەن وەک شارەزای وەرگێڕی یاسایی و،مۆڵەت وەرگرن پاش تەواوکردنی پێداویستیی و تاقییکردنەوەی لیژنەی شارەزایان،وە سەردانی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانیی(بینای نوێی دادگا) بکەن و،پێداویستییەکان ئەمانەن:


یەکەم:کۆپییەکی ئەسڵی بڕوانامە،جا هەر بڕوانامەیەک بێت،یان کۆپییەکی ملەوەن،ب ئەسڵەکەت پێبێت بۆ بەراودی کۆپییەکە باشترە.


دووەم : کۆپی کارتی نیشتمانیی،یان(کۆپی تەسکەرەو ڕەگەزنامە)،وێنەیەکی معاملات و تەسکەرەش پێویستە بۆ بەشی بەڵگەو تاوان لە مەعسکەر سەلامە.


سێیەم:ئەوکەسانەی کاری وەرگێڕانیان بۆ هەر ناوەند ، سەنتەری زمان ،ڕۆژنامە ،گۆڤار ، چاپ و بڵاوکردنەوە کردووە،پشگیرییەکی ئەو لایەنە ببات،گەر نییەتی گرفتێک نابێت.


چوارەم : کەسی ئارەزوەمەند ، پاش تەواوکردنی پێداویستییەکانی ، ڕۆژی یەکشەممان بڕوات بۆ دادگا ، بۆئەوەی هەمان ڕۆژ کاری بەڵگەو تاوان تەواو بکات و، نوسراویان بگەیەنێتەوە دادگای ناوبراو .


#تێبینیی:
ڕۆژی ٣١ی ٨،دوایین ڕێکەوتی پێشکەشکردنە.
دەسپێکی ڕێوشوێنی مامەڵە ڕاییکردنەکە،لە  لەقەڵەمی یەکی دادگایە لای بەڕێز کاک ساسان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *