شارەزوورنیوز هەڵبژاردنی باشترین فەرمانگە حکومیەکانی قەزای شارەزوور ڕادەگەیەنێت بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەڕێگەی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنیەوە

تۆی هاوڵاتی دەتوانیت ئێستا کیلک لەو لینکە بکەیت لەپۆستەکەدا دانراو و دەنگی خۆت بدەیت بەبێ داخڵ بوون و پێویست بوون بە هیچ زانیاریەک ، داواکارین لە کاتی هەڵبژاردنەکەتدا ڕەچاووی ئەم خاڵانە بکەن، دووربن لە پێوەری ( حیزبی و ئاشنایەتی و هاوڕێیەتی ) ، هەڵبژاردنەکە بە مەبەستی نیشاندانی باشترین فەرمانگەی خزمەتگوزارە بۆ هاوڵاتیان و ناوچەکە، تا لە ساڵی داهاتوودا فەرمەنگەکانی دیکەش هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ خزمەتکردن .

  • ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی فەرمانگەکە بە هاوڵاتیان و ناوچەکە .
  • توانا و ئاستی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرەکان لە ڕایکردنی مامەڵەکانی هاوڵاتیاندا .
  • پابەندبوونی فەرمانگەکە بە دەستپیک و کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی .
  • مامەڵەی بەڕێوەبەر و کارمەند لەکاتی سەردانیکردنی هاوڵاتیان بۆ فەرمانگەکە .
  • هەر پێوەرێک کە ویژدانتان ئاسوودە دەکات لە کاتی دەنگداندا دەنگی خۆتان بدەن .

کلیک بکە بۆ دەستپێکردنی هەڵبژاردن

تێبینی / ئەنجامدانی ڕاپرسی پەیوەستە بەو هاوڵاتیانەی کە وەڵام دەدەنەوە ، لەڕووی پراکتیکیەوە ١٠٠٪ ناتوانرێت پشتی پێ ببەسرێت ، بەڵام نزیکە لە حەقیقەت و ژیانی هاولاتیانەوە ، ئەتوانین بڵێین ٧٠٪ نزیکە لە ڕاستیەوە ، بەپێی پێوەرە زانستیەکان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *