گۆڤاری زەنێ گۆڤارێکی ئەدەبیی و پەروەردەیی وەزییە و لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور دەردەچێت و بڵاودەکرێتەوە

خاوەن ئیمتیازی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوورە و سەرنووسەری (عەلی حەسەن عەلی)ە، کە خوێندکاری قۆناغی چوارهەمی بەشی کوردییە لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە پێکهاتووە لە چوار نووسەر کە هەریەک لە نووسەران (عەلی حەسەن عەلی، ئارام فەخرەدین محەمەد، هیران جەمال حەمە، ڕاژان مەهدی حەمەئەمین)ە،کە خوێندکاری قۆناغی چوارهەمی بەشی کوردیین لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور دەستەی نووسەرانی گۆڤارکە پێکدەهێنن، لە 24/4/2022 ژمارەی یەکەمی گۆڤاری زەنێ بڵاوکرایەوە کە، هەندێک بابەتی زمانەوانیی و پەروەردەیی و ئەدەبیی لەخۆگرتبوو، لە ڕێکەوتی 5/12 /2022 ژمارەی دوهەمی لەچاپدرا و باڵاوکرایەوە کە هاوشێوەی ژمارەی یەکەمی هەندێک بابەتی ئێستایی زمانەوانیی و پەروەردەیی و ئەدەبیی لەخۆگرتووە، بەڵام جیاواز لە ژمارەی یەکەم لەم ژمارەیەدا هەوڵدراوە خوێندکارانی بەشە جیاوازەکان و قۆناغە جیاوازەکانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور تێیدا بەژداربن و بابەتی خۆیان هەبێت و لە گۆڤاری زەنێدا بڵاویبکەنەوە، هەردوو ژمارەی گۆڤاری زەنێ لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بەردەستە و دەستدەکەوێت.
سەرنووسەری گۆڤارەکە دەڵێت : پێویستە ئاماژە بە ڕوڵ و گرنگیی مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بکەم، کە هەر لەسەرەتای کارەکەمانەوە بە دڵسۆزییەوە بەدەممانەوە هاتوون و پشگیر و ڕێنیشاندەرمان بوون بەتایبەت هەریەک لە بەڕێزان (دکتۆر ئەحمەد میرە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، (دکتۆر ئاریان سديق) سەرۆک بەشی کوردیی لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، دکتۆر نالی ئەدهەم) بەرپرسی ڕۆشنبیریی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، و هەریەک لە بەڕێزان (مامۆستا کانیاو بەکر، مامۆستا دیلان سەلام) کە ڕوڵی گرنگ و کاریگەریان لەسەر گۆڤاری زەنێ هەبووە و هەمیشە یارمەتیدەرمان بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *