بینای دایەنگەی شارەزوور تەختی زەوی کرا

شارەزوور نیوز : ناوەندی هەواڵ.

دوای سەردانی کردنی چەندین لیژنە و بڕیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بینانی دایەنگەی شارەزوور بەهۆی زیانلێکەوتن و خراپی لەڕووی سیستەمی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ تەختی زەوی کرا.

نازدار حسن بەڕیوەبەری دایەنگەی شارەزوور بە شارەزوورنیوزی ڕاگەیاند : دیار نیە کەی دەست دەکرێت بە دروستکردنەوەی بیناکە بەڵام بەلێنمان پێدراوە بەشێوەیەکی نوێ و مۆدێرن بیناکەمان بۆ بکرێتەوە و بخرێتە خزمەت منداڵانی قەزاکە ، ئاماژەشی بەوە کرد زۆرێک لە هاولاتیان لە دوورەوە بیناکەیان بینیبوو دەڵێن پێویستی بە ڕووخان نە دەکرد نۆژەنبکردایەتەوە باشتربوو بەڵام لە بەڕێوەبەرێتی و وەزارەتی خۆمەنەوە چەندین لیژنە و خۆدی وەزیر چاودێری کردووە و بڕیاردراوە کە بیناکە تەختی زەوی بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *