بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە

بەمەبەستی کارئاسانی کردن بۆ خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور قایمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکانی قەزای شارەزوور کۆبوونەوە ، بڕیارەکان :
١ – هەوڵدان بۆ تەرخانکردنی دوو باڵەخانە لە شووقەکان بۆ بەشەناووخۆیی .
٢- دیاریکردنی نوێنەرێک لە فارمانگەی ئاو ، تایبەت بە دابینکردنی ئاو بۆ بەشەناوخۆیەکان .
٣ – هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای بەشەناوخۆیەکان .
٤- هەوڵدان بۆ کردنەوەی بنکەیەکی تەندروستی لە ناو کۆلێژدا ، دانانی میکانیزمی گونجاو لە نێوان و کۆلێژ و بەشی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی خوێندکاران .
٥- ڕاسپاردنی شارەوانی و کۆمپانیای پاکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بۆ چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک .
٦- تەرخانکردنی چەند ئۆتۆمبیلێکی گواستنەوە بۆ هاتووچۆکردنی خوێندکاران لەلایەن فەرمانگەی گواستنەوەوە .
٧- زیادکردنی فەرمانبەرانی پۆلیس بۆ کۆلێژ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *