ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان تا کەی ؟

پەروەردە لە هەرێمی کوردستان چەندین کێشە و گرفتی هەیە کە بەشێکیان چەندین ساڵە دووبارە دەبنەوە بەبێ ئەوەی چارەسەر بکرێن .
لەساڵی 2014 وە (پلەبەرزکردنەوە) بۆ مامۆستایان ڕاگیراوە و تائێستا حکومەت ئامادە نیە ئەو مافە ئاساییەی مامۆستایان بداتەوە .
لەو بارەیەوە مامۆستا ( سەعد حەمەساڵح ) بەشارەزوورنیوزی ڕاگەیاند : لەڕاستیدا ڕاگرتنی ( پلەبەرزکردنەوە ) لەڕووی ماددییەوە زەوتکردنی مافی مامۆستایانە بەتایبەت لە بارودۆخێکی ئابوری سەخت و دژواری ئێستا .
سەبارەت بەکاتی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن لە 13\ 9 بەکاتێکی گونجاوی دەزانێ بەمەرجێ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە پێشتر لەخەمی دابینکردنی هۆیەکانی فێنکردنەوەدا بن بۆ خوێندنگاکان بەتایبەت بۆ پۆلەکانی یەکەم تا شەشەمی بنەڕەتی کەتەمەنیان کەمەو بەرگەی گەرما ناگرن .
مامۆستا (محمد جوامێر) گرفتەکانی بواری پەروەردەی گەڕاندەوە بۆ کەم تەرخەمی حکومەتی هەرێم کە خوێندنگە حکومیەکانی پشت گوێ خستووە لەبواری خزمەتکردن و دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن و پاشان نەبوونی هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووان .
لای هەمووان ئاشکرایە کە دواکەوتی مووچە و پاشەکەوتکردن زەبری گەورەی لە پێشکەوتن و گوزەرانی مامۆستایان داوە کە دەبێت حکومەت هەرچی زووە چارەسەری بنەڕەتیان بۆ بکات.

ئامادەکردنی : علی ئەحمەد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *