” ترسی نەمانی ئاو هەیە ” .


فەرمانگەی ئاوی شارەزوور هاووڵاتیانی بەڕێزی هەر یەك لە (قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن و ناحیەی عەربەت) ئاگادار دەکاتەوە کە سەرچاوەی ئاوی بێستانسوور بەڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە و ترسی نەمانی ئاو هەیە، لەبەرئەوەی وەرزی پایز وەرزی کەم بوونەوەی ئاوە.

بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پارێزگاریی لە ئاو بکەن و بەپێی پێویست بەکاری بهێنن و بەفیڕۆی مەدەن.

تکایە با تانکییەکان پڕبن و واز ئۆتۆمبێل شووشتن و سەرجادە شۆردن بهێنن، لەبەرئەوەی ئەوەندە ئاو هەڵدەکرێتەوە تا لە پڕۆژەی ئاوی بێستانسوورەوە ئاو هەبێت.

ئەگەر کەم بوونی ئاو وەك ئەم دوو ڕۆژە زیاتر ببێت ئەوا ڕۆژەکانی پێدانی ئاو زیاتر دەکرێت، هیوادارین نەگەینە ئەو بارودۆخە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *